(pilonidal sinus) کە پێی دەوترێ "ناسۆری کلێنچکە" یان "توورەکەی موو"، بریتیە لە کیسێک یان کەناڵێک کەمووی تێدا کۆدەبێتەوە، لە چەند شوێنێک لە لەشی مرۆڤدا دروست دەبێت، بەڵام دیارترین شوێن بەشی خوارەوەی پشتە کە پێی دەووترێ کلێنچکە
ھۆکارەکانی دروست بوون:
ھۆکاری دروست بوونی ناسۆر بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام گریمانەیەک ھەیە کە ئەویش خوار بوونەوەی گەندەمووەکان و تێھەڵچەقینەوەیانە لە پێست.
ھۆکارەکانی زیادبوونی ئەم نەخۆشیە:
۱- زۆری مووی لەش..
۲- قەڵەوی
۳- جۆری ئیش کردن و بەتایبەت ئەو ئیشانەی کە ۆماوەیەکی زۆر مرۆڤ دادەنیشێت وەک شۆفیری و کۆمپیوتەر.
٤- ڕەقی و چڕی مووەکان.
نیشانەکانی:
۱-زۆربەی کات ھیچ نیشانەیەکی نیە، جگە لە بوونی چەند کونێک و مووی تێدایە.
۲- ئازاری بەردەوام و خوران.
۳-دەردانی زەرداوێکی بەردەوام و پیش کردنی جل و بەرگی ژێرەوە.
٤- ھەندێک جار دەبێتە ھۆی ھەو کردن و دروست بوونی ئازارێکی زۆر و کیسی کێم و جەراعەت، ھەندێک جار تەقینی کیسەکە، کە بۆنێکی تووندی ناخۆشی لێدێت و کێم و جەراعەت دیێتە دەرەوە.
خۆپاراستن:
بۆ خۆپاراستن و کەم کردنەوەی چانسی تووشبوون بەم نەخۆشیە، پێویستە:
۱-پاک و خاوێنی و تاشینی مووی کلێنچکە و دەوروبەری.
۲-دابەزاندنی کێش
۳- دوورکەوتنەوە لە دانیشتنی زۆر.
چارەسەر:
تەنھا چارەسەر نەشتەرگەرییە؛
۱- ئەگەر ناسۆری کلێنچکە کە ھەو کردنی نەبێت و کیسی دروست نەکردبێت، دەتوانرێت لە ڕێگەی نەشتەرگەرییوە بە تەواوەتی لێبکرێتەوە، و برینەکەش دەتوانریت دابخرێتەوە( بدوورێتەوە) یان بە کراوەیی بەجێبھڵرێت و ڕۆژانە تەداوی بکرێت تا خۆی ساڕێژ دەبێت.
۲-ئەگەر ناسۆرەکە ھەوکردنی ھەبوو و کیسی دروست کردبوو وە یاخود کیسەکە تەقی بوو، پێویستە لەم حاڵەتەدا تەنھا کیسەکە بتەقێندرێت و تۆپەڵی موو و کێم و جەراعەتەکەی پاک بکرێتەوە و برینەکەی دا نەخرێتەوە تا ساڕێژ دەبێت و پاشان بە نەشتەرگەری دووەم ھەمو ناسۆرەکە ھەڵبکەندریت وەک ڕێگەی یەکەم.
تێبینی/ لە ھەردوو حاڵەتەکەدا چانس ھەیە دووبارە سەرھەڵبداتەوە.
#تەندروستی #باش #بۆ #ھەمووان
د.ئارا