ئه‌م خۆراكانه زیاتر غازاتی سك دروست ده‌كه‌ن
هه‌ڵئاوسانی سك "ورگ" یه‌كێكه له‌گرفته باوه‌كان، دیاره ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار، یه‌كێك له‌و هۆكارانه كۆبونه‌وه‌ی غازاتێكی زۆره له‌گه‌ده‌و ریخۆڵه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئازار‌و توندی سكی له‌گه‌ڵدایه.
ئاسانترین ڕێگه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ست ده‌كه‌ن غازاتێكی زۆر له‌سكیاندایه:
1- دور كه‌وتنه‌وه له‌ژه‌مه خۆراكی چه‌ور.
2- دور كه‌وتنه‌وه له‌پیازو كاهو و تور چونكه غازات دروست ده‌كه‌ن.
3- به‌ته‌واوی دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌جگه‌ره‌كێشان و نێرگه‌له.
4- توش بووانی هه‌ڵئاوسانی سك نابێت خواردنه‌وه گازییه‌كان بخۆن.
5- بونی گرفت له‌شه‌كره‌ی خوێن و جگه‌ر ده‌بێته هۆی كۆبونه‌وه‌ی غازاتی سك كه‌پێویسته زوو ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت.