مناڵی بلوری - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 1 يوليو 2018

مناڵی بلوری

مناڵی بلوری

بریتییە لە پیتاندنی هێلکە و تۆو لە دەرەوەی لەشی دایک، پاشان ئەگەڕێنرێتەوە بۆ ناو مناڵدانی دایك.
لەڕێگەى مایکرۆسکۆپەکەوە تۆوەکە ئەخرێتە ناو هێلکەدان

•لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کردارە هێلکەیەکی زۆر ڕائەکێشرێت بەڵام ئەتوانرێت تا ١٠ مناڵیش بگێڕدرێتەوە ناو ڕەحمی دایکەکە، بەپێی ستاندەری جیهانی ئەبێت لە دوو مناڵ زیاتر نەبێت

بەكاردێت بۆ:
١-کەسی نەزۆک ژن بێت یاخود پیاو
٢-ئەو دایکانەى کێشەیان ھەیە لە بۆری مناڵدان
٣- ئەو خێزانانەى ماوەیەکی زۆرە دەرمان بەکارئەهێنن بۆ مناڵ بوون و بێ ئەنجام بووە

هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی منداڵی بلوری:
١-ئەگەری سەرکەوتنی چاندنی منداڵی بلوری لە ٢٥% بۆ ٤٠%
٢-زۆرکات کرۆمۆسۆمەکان کێشەیان هەیە کە ئەمە هیچ چارەسەرێکی نییە
٣-هەندێک جار ئەبێت بە کۆرپەلەش لەناو مناڵدانی دایك بەڵام خۆی ناگرێت و سەرکەوتن بەدەستناهێنێت
٤-تەمەن هۆکارێکە بۆ سەرنەکەوتنی پرۆسەکە یان  تۆوەکە زۆر بێ  سوودە و شکست ئەهێنێت
٥-ئەوکەسانەى قەڵەون هۆکاری سەرکەوتنیان کەمترە بۆ مناڵبوون
٦-ڕەنگە ڕێژەى کەم ئەندام بوونی مناڵی بلوری زیاتر بێت لە مناڵانی ئاسایی

ھۆكاری بەكارنەھێنانی لە كوردستان:
١-چونكە باری دارایی زۆربەی خێزانەکان لە ئاستێکی باشدانییە و چاندنى منداڵی بلووری پارەیەکی زۆری پێویستە
٢- تاکەکانی کۆمەڵگا دەربارەی منداڵی بلووری زانیاریان کەمە و ئاستی ڕۆشنبیرییان لاوازە

•دیاریکردنى ڕەگەز لە زۆربەى وڵاتدا ڕێگەى پێنادرێت بە خواستى دایک باوک بێت، لەبەرئەوەی ھەندێك وڵات تەنها کوڕ هەڵئەبژێرن
•ژنان ئەتوانن تا ئەو ڕۆژەى سووڕی مانگانەیان ھەیە مناڵیان ببێت