سوودی تیشکی خۆر - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 1 يوليو 2018

سوودی تیشکی خۆر

چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر بەتەواوی خۆری بەرنەکەوێت؟

 بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە جەستە سوودێکی زۆری هەیە، بەتایبەت لە بەیانیاندا کە دەبێتەهۆی زیادبوونی ڤیتامین دی جەستە و بەهێزکردنی ماسولکە و پێدانی ووزە بە جەستە، بەڵام هەرگیز پرسیوتە ئەگەر جەستە تیشکی خۆری بە تەواوی بەرنەکەوێت چی بەسەر جەستەدا دێت؟

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە هەواڵێکدا بە وێنە و زانیاری روونکردنەوە دەربارەی وەڵامی ئەو پرسیارە دەدات، کە ئەمانەن:

- لاوازبوونی ئێسک

کالسیۆم و ڤیتامنی دی بۆ بەهێزبوونی ماسولکەکان گرنگن کە وەک خۆراک وان، بەڵام ئەگەر بڕی پێویست خۆر بە جەستە نەگات ماسولکە و ئێسک تووشی لاوازبوون دەبن و ڕەنگی پێست دەگۆڕێت بۆ سپی.

- تێکچونی جومگەکان

بەهۆی کەمبوونەوەی کالسیۆم کاریگەری خراپ لەسەر جومگەکان دروست دەبێت و تووشی ئازار و هەڵئاوسان دەبن.

- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکات

بەشێک لە توێژینەوە زانستییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، کە کەم بەرکەوتنی جەستە بە تیشکی خۆر دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی ڤیتامنی دی جەستە، کە کەمی ئەم ڤیتامینەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکات.

- تێکچونی لایەنی دەرونی و تووشبوون بە گۆشەگیری

ئەو کەسانەی کە ماوەیەکی زۆر لە ژوورێکدا لەبەردەم کۆمپیوتەردا بەسەر دەبەن، زیاتر کەسانێکی گۆشەگیرن و کەمتر تێکەڵاوی چواردەور دەبن، باشترە جار جارە گەشت و گەڕان ئەنجام بدرێت تا جەستە تیشکی خۆری پێویستی بەرکەوێت.

- دروستبوونی کێشەکانی پێست

یەکێک لەو ڤیتامینانەی کە یارمەتیدەرە لە ڕاگرتنی سیستمی بەرگری جەستە ڤیتامین دییە بەڵام لەگەڵ کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە سیستەمی بەرگری جەستە لاواز دەبێت و تیشکی سەروبنەوشەیی کاریگەری خراپ لەسە پێست دروست دەکات و دەبێتەهۆی سووربوونەوە و هەوکردن و چەندین کێشەی تری پێست.

- زیادبوونی کێشی جەستە

لاوازبوونی ئێسک و دروستبونی ئازار لە جومگەکان یارمەتیدەرن لە کەمبوونەوەی جالاکی جەستەیی و ئەمەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی کێشی جەستە دەبێت.

- لەبیرچوونەوە

زۆربەی توێژینەوەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە یەکێک لە نیشانەکانی نەخۆشی زەهایمەر و لاوازبوونی یادکردنەوەی کەمی ڤیتامین دییە، هەربۆیە کەم چوونە بەر تیشکی خۆر کاریگەری خراپ لەسەر یادەوەری مێشک دەکا

بةهيواي سوود.......