حەبی ئەسپرین
لەساڵی ١٩٨٧ بۆ یەكەم جار كۆمپانیای بایەر حەبی ئەسپرینی دروست كرد بۆ دابەزینی تای نەخۆش و وەك كەم كەرەوەی ئازار هەتا ئێستاش بەردەوامە.
لەساڵی ١٩٤٠ پزیشكێكی گشتی كەناوی لاورینس كراڤین بوو بەهەموو نەخۆشەكانی دەووت كە تەمەنیان لەنێوان چل تا شەست و پێنج ساڵیدا بوو دەنكە حەبی ئەسپرین وەربگرن وەك شارەزاییەكی تایبەتی نەك وەك لێكۆڵینەوەیەكی زانستی
لەساڵی ١٩٨٩ زانكۆی هارفارد لێكۆڵینەوەیەكی گەورەی كرد كە ٢٢هەزار خۆبەخش تیایدا بەشدار بوون. كەدەركەوت بەڕوونی كە حەبی ئەسپرین ڕۆڵی هەیە لەپاراستن لە تووش بوون بە نۆرەی دڵ،لێرەدا لەبەر گرنگی بابەتەكە دەمانەوێ هەندێك پرسیار وەڵام بدەینەوە:
پرسیاری یەكەم: چۆن ئەسپرین لەنەخۆشی دڵ دەمان پارێزێ؟
نەخۆشیەكانی دڵ زۆرن بەڵام ئەو نەخۆشیەی كە ئەسپرین دەوری تیادا هەیە نەخۆشی نۆرەی دڵ جلطة قلبية و سنگە كوژێ الذبحة الصدرية ،ئەم نەخۆشیە بەهۆی رەق بوون و تەسك بوەنەوەیی خوێن بەرەكانەوە دەبێت،
رەق بوونی خوێن بەرەكان چیە
ڕەق بوونی خوێن بەرەكان نەخۆشیەكە كە زۆر هۆكار بەشدارن لە دروست بوونی وەك بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن ، شەكرە ،قەڵەوی،جگەرەكێشان،،زۆری چەوری لەخوێندا،.بەرئەنجامی كۆتایی نیشتنی چەوری لەدیواری خوێن بەربوون ووردە ووردە تەسك بوونەوەی خوێن بەرەكان. ێەكێك لەوشوێنانەی كە زۆر تووش دەبن ئەوخوێن بەرانەن كەخوێن بۆ ماسولكەكانی دڵ دەبەن كەپئیان دەووترێ الشرایین التاجیە خوێن بەرەتاجیەكان
وەك دەزانین خوین بەناو خوێن بەرەكان دەڕوات بێئەوەی بمەێێت یان خوێن بەرببێت
كاتێك دیواری خوێن بەرەكان دەڕوشێت كە زۆر هۆی هەیە گرنگترینیان جگەرە كێشانە
ئەو دیوار ڕوشانە وەك برین مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، لە لاشەی مرۆڤدا كاتێك برینێك ڕوو دەدات بەشێك لەخوێن هەیە پێی دەوترێ خەپلەكای خوێن لەوشوێنە كۆ دەبنەوە دەیانەوێت برینەكە دابپۆشن پاشان ئەگەر بەخۆیان چارەسەر نەكرا سیسیتەمێكی تر هەیە پێی دەوتری سیستەمی خوێن گرسان چالاك دەبێت خوێنەكە لەوشووێنەدا دەمەێنێت، كاتێك ئەمە لەدیوی درەوەی لاشە ڕوو دەدات سوودی زۆرە بەڵام كاتێك لەناو خوێن بەردا ڕوودەدات دەبێتە هۆی گیرانی خوێن بەرەكەو ئەوبەشەی كەخوێن لەو خوێن بەرە وەردەگرێ بێبەش دەبئت،
خوێنەری بەڕیز ئەگەر تائێستا تێگەیشتی لەگەڵم بە
حەبی ئەسپرین توانای كۆبوونەوەی خەپلەگانی خوێن كەم دەكاتەوە واتە یەكەم هەنگاو لەخوێن مەیین سست دەكات لەهەموو لاشە نەك تەنها لەیەك شوێن بۆیە ئەم هەنگاوە سوودی هەیە لەناو خوێن بەرەكان بەڵام كەمێك زیانی هەیە لەبرینی دەرەوە و لەنای كۆئەندامی هەرسدا، خاڵێكی تر پێویستە بیزانین حەبی ئەسپرین لەرەق بوونی خوێن بەرەكان ڕێگری ناكات بەڵكە لەگیرانیان ڕێگری دەكات
پرسیاری دووەم چەند ئەسپرینم دەوێ بۆ ئەوەی دڵم بپارێزێ؟
وەڵام تەنها ئەسپرینی منداڵ كە ٨٠یان ١٠٠ملغم
پرسیاری سێیەم
كاتێك تووشی نۆرەی دڵ دەبم واتە جەڵطه حەبی ئەسپرین وەربگرم؟
بەڵێ چونكە لەو كاتە كاری خوێن مەیینەكە دەستێ پێ كردووە هەتا زووتر وەری بگری باشترە بۆیە باش وایە دەنكە حەبێكی ئەسپرین بكرۆژی بۆ ئەوەی زوو بچێتە ناە خوێنەوەو كاری خۆی بكات.
پرسیاری چوارەم
من نەخۆشی دڵم هەیە دەبێ حەبی ئەسپرین وەربگرم ؟
وەڵام بەڵێ دەبێ وەری بگری تاكۆتایی ژیانت مەگەر هۆكارێك هەبێت كە پزیشكی پسپۆڕ پێت بڵێ وەری مەگرە.
پرسیاری پێنجەم
ئایا ئەسپرینی داپۆشراو مغلف دەبێتە هۆی ئەوەی كۆئەندامی هەرس بپارێزێ لەخوێن بەربوون ؟
وەڵام نەخێر
پڕسیاری پینجەم
من نەخۆشی رەق بوون و گیرانی خوئن بەرەكانی قاچم هەیە ئایا حەبی ئەسپرین وەربگرم ؟
وەڵام بەڵێ چونكە گومان زۆرە كە لە خوێن بەرەكانی دڵ و مێشكیش بەڕادەیەكی كەم تەسك بوونەوەت هەبێت
پرسیاری شەشەم
من حەبی ئەسپرین بەكار دێنم ئەگەر پێویستم بەحەبی ئازار هەبوو چی بەكار بێنم؟
وەڵام حەبی باراسیتۆڵ چونكە هەموو ئەو حەبانەی تر كە لەگروپی
NSAID
وەك ئیندوسید ،برۆفین، ڤۆڵتارین ئەگەری تووش بە خوێن بەربوونی كۆئەندامی هەرس زیاد دەكەن
پرسیاری حەوتەم
بەیانیان یا ئێواران حەبی ئەسپرین وەربگرم باشە؟
وەڵام جیاوازی نیە گرنگ ئەوەیە ڕۆژانە بەڕێك و پێكی دوای خواردن ڕۆژی یەك جار وەری بگری
پرسیاری هەشتەم
من حەبی ئەسپرین دەخۆم ئەگەر پێویستم بەنەشتەرگەری تر هەبوو حەبەكە بوەستێنم یان نا؟
وەڵام. ئەگەر پێشتر نەخۆشی دڵت هەبووە باشتر وایە نەی وەستێنی ئەگەر پزیشكی نەشتەرگەریەكە داوای وەستانی كرد دەبێت بەئاگاداری پسپۆڕەكەی دڵ بێت ،ئەگەر هەروا ئەسپرین وەردەگری دەتوانی هەفتەیەك پێش نەشتەرگەریەكە بیوەستێنی بەتایبەتی ئەگەر نەشتەڕگەریەكە گەورە بوو
پرسیاری نۆیەم
من تەمەنم لەسەروو چل ساڵە تائێستا نەخۆشی دڵم نەبووە حەبی ئەسپرین وەربگرم یان نا؟
ئەم پرسیارە وەڵام دانەوەی هەندێك ئاڵۆزەو بەگوێرەی هەر نەخۆشێك دەگۆڕڕێت بەڵام بەگشتی
لەخوار پەنجا ساڵەوە هیچ ئامۆژگاریەك نیە بۆ حەبی ئەسپرین
لەتەمەنی پەنجا هەتا پەنجاو نۆ ئەگەر كەسەك هۆكاری تووش بوون بەنەخۆشی دڵی زۆر بوو وەك نەخۆشی شەكرە ،رەق بوون و تەسك بوونەوەی خوێن بەرەكانی قاچ سست بوونی گورچیلەكان ،بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن باش وایە ئەسپرین هەشتا تا سەد ملغم رۆژانە وەربگرێت ،ئەگەر ئەگەری تووش بوونی بەخوێن بەربوون كەم بوو
لەسەروو تەمەنی هەفتاوە هێچ ئاموژگاریەك نیە بۆ وەرگرتنی حەبی ئەسپرین مادام كەسەكە نەخۆشی دڵی نەبێت
جیاوازی نیە لە نێوان پیاوو ژن لەم ئامۆژگاریانەدا
ماوە دوو تێنینی
یەكەم ئەم وەڵامەی كۆتا پرسیار جیاوازی و قسەی زۆر لەسەرە ئەمەی من نووسیومە تازەترینیانە كە مانگی شەشی ٢٠١٨ بڵاو كراوەتەوە
دووەم حەبی ئەسپرین بەكار دێت لەوكەسانەی كە ئەگەری تووش بونیان بە شێرپەنجەی كۆڵۆن زۆرە من لێرەدا ئەوەم باس بەكردووە
سەرچاوە
Harvard medical school
Pharmacy choice