شیکاری میز / ئیلتیهاب لە میزدا ( pus in urine )
بوونی ئیلتیهاب لە میزدا نیشانەیەکی دیاری هەندێک هەوکردنە ، ئیلتیهاب کە ڕەنگەکەی سپی یان زەردباوە یان کەمێک ماددەکە ئەستوورە وەک چڵکە .
ئیلتیهاب پێکدێت لەخانەی مردووی پێست و بەکتریا و خانەی خڕۆکەی سپی ، زاراوەی پزیشکی بۆ ئیلتیهاب لە میزدا ناسراوە بە ( pyuria ) ئەویش نیشانەیەکی باوە بۆ حاڵەتی پزیشکی جۆر بەجۆر .
گشتگیرترین هۆی ( pyuria ) هەوکردنی کۆئەندامی میزە ، ڕێژەی تووشبوون بەهەوکردنی کۆئەندامی میز لە ئافرەتاندا زیاترە وەک لەپیاوان ، حاڵەتەکە تووندتر دەبێت گەر کارلێک ( پەیوەندی سێکسی ) هەبێ لەگەڵ پیاودا ، هەوکردنی کۆئەندامی میز بەهۆی بەکتریاوەیە کەدەچێتە ناو ڕێڕەوی میزەوە .
کۆئەندامی میز پێکدێت لە گورچیلەکان و میزڵدان و میزبەر
( بۆری یەکە میز لە گورچیلەوە دەبات بۆ میزەڵدان ) و بۆری میز ، هەوکردنەکە دەتوانرێ ڕووبدات لەهەر بەشێک لە بەشەکانی کۆئەندامەکە ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە بەشی خوارەوە وەک بۆری میز و میزڵدان .
هۆی خانەی کێم لە میزدا //
۱ - هەوکردنی کۆئەندامی میز .
۲ - گواستنەوەی بەڕێگای سێکس .
- هەوکردنی کۆئەندامی میز /
ئیلتیهاب بەرهەم دەهێنرێ لە لەشدا وەک سیستەمی بەرگری تاوەکو شەڕ لەگەڵ هەوکردنەکەدا بکات ، نەخۆشی وەک شەکرە چانسی تووشبوون بەهەوکردنی کۆئەندامی میز زیاد دەکات .
هەوکردنی کۆئەندامی میز باوە لەناو ئافرەتان و بۆری میز لەئافرە کورترە وەک لە پیاو .
ـ گواستنەوەی بەڕێگای سێکسەوە /
گواستنەوەی بەڕێگای سێکس دەتوانێت بێتەهۆی ئەوەی ئلتیهاب لە میزدا دروست بێت ئەویش لە ڕێگای پەیوەندی سەرجێی ئەگەر ووریا نەبن .
هۆکانی تر //
ـ هەوکردنی ڤایرۆسی .
ـ سیلی کۆئەندامی میز .
ـ هەوکردنی ئەو بەکتریایەی کەبێ ئۆکسجین دەژی .
ـ شێرپەنجەی ئەندامی میز یان ئەندامی زاوزێ .
ـ ژەهراوی بوونی کیمیایی .
ـ هەوکردنی کەڕووەکان .
ـ ڵێڵ بوونی میز .
نیشانەکانی //
ـ بۆنی ناخۆش لە میزدا .
ـ میزکردنی زوو زوو .
ـ تا .
ـ هەبوونی ئازار لەکاتی میزکردندا .
ـ ڕشانەوە .
ـ ژانی سک .
چارەسەری //
ـ بەپێی تووش بوونەکە چارەسەرەکە دەگۆڕێت .
ـ تا کۆنتڕۆڵی هەوکردن بکرێت لەوانەیە دکتۆر پێشنیازی بەکارهێنانی دژە زیندە بکا .
ـ ئەگەر حاڵەتەکە بەهۆی بەردی گورچیلە بێت ئەوا پێویستە بتوێنرێتەوە یان لاببرێن .
ـ زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی یارمەتی دەرە بۆ ئەوەی ئیلتیهاباتەکە فڕێدرێتە دەرەوە .
سەرچاوە
پەیچی پزیشکی مایکرۆبایۆلۆجی
