--- لاوازی و که‌می کێش له مناڵان دا :
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی :
--- شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
---- به‌شی یه‌که‌م :
ــــ که‌می کێش له مناڵان یه‌کێکه له‌و حاڵه‌ته باوانه‌ی که له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا ڕووی له زیاد بوون کردووه و به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوکێ و ترس و خه‌فه‌ت لای دایکان و باوکان ؛ زۆربه‌ی جار که‌س و کاری مناڵه‌که سه‌رنجی ئه‌وه ئه‌ده‌ن که مناڵه‌که‌یان زۆر لاوازه له چاو هاوڕێ و هاوته‌مه‌نه‌کانیه‌وه یان پزیشک پێان ده‌ڵێت مناڵه‌که‌یان کێشی که‌مه ۰
&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی که‌می کێش له مناڵان دا :
۱ ـــ که‌می خواردن :
ـــ کێشه‌ی هه‌ڵس و که‌وته‌وه : وه‌ک جووڵه‌ی زۆره‌وه ، که‌می و نه‌بوونی ته‌رکیزه‌وه ، گرنگی نه‌دان به مناڵ له لایه‌ن دایکان و باوکانه‌وه ۰
ـــ که‌می ئیشتها و ئاره‌زووی خواردن : به بۆنه‌ی هۆکاری هه‌مه‌جۆره‌وه وه‌ک ترس ، دڵه‌ڕاوکێ بۆ نموونه کاتی تاقیکردنه‌وه ، کێشه و ئاژاوه‌ی ناو ماڵ ، تووڕه‌بوون له مناڵ ۰
ـــ بوونی کێشه‌ی ده‌م ودان ؛ وه‌ک ددان هاتن و هه‌وکردنی پووک وکلۆربوونی ددان و له داستدانی ددان و جیهازی ته‌قوویمیددان و نه‌خۆشی زگماکی وه‌ک لێوی که‌رویشک ۰
ـــ بوونی کێشه له قووتدانی پاروو به بۆنه‌ی هه‌وکردنی درێژخایه‌نی له‌وزه‌تین و گه‌وره‌بوونی له‌وزه‌تێن و هه‌وکردنی سورێنجک ۰
ـــ نه‌خواردنی پێکهاتووه گرنگ و سه‌ره‌کیه‌کان : وه‌ک ڤیتامین و کانزا‌کان و پڕۆتین ۰
ـــ نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره ۰
ــــ که‌می خه‌و و شه‌ونخوونی ۰
ــــ ناڕێکی له کاتی ژه‌مه‌کان و نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له کاتی خوێ دا.
ــــ به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان به شێوه‌ی به‌رده‌وام : وه‌ک ده‌رمانی دژی په‌رکه‌م و گه‌شگه و هه‌ندێک ده‌رمانی دژه‌هه‌وکردن ۰
ـــ هه‌ژاری و نه‌بوونی خۆراک ۰
ـــ نه‌خۆشی ده‌روونی ۰
ـــ نه‌خۆشی نه‌مانی ئیشتهایی عه‌سبی و و ئاره‌زووی به ده‌ستهێنانی له‌ش و لاری سه‌رنج ڕاکێشه‌ر به تایبه‌ت له کچان کاتی میردمناڵی دا ۰
۲ ـــ زیاتر بوونی ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی وزه له ناو له‌ش به هۆی :
ــــ نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه وه‌ک هه‌وکردنی سیه‌کان و قه‌سه‌بات و ڕه‌بۆ ۰
ــــ غوده‌ی ژه‌هراوی ( غوده‌ی سام ): زیاتر ڕژێنی غوده‌ی ده‌رقی ۰
ــــ نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وه‌ک نه‌خۆشی هه‌وکردنی درێژخایه‌نی ڕیخۆڵه و شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی دڵ ۰
ــــ ته‌نگه نه‌فسی کاتی خه‌و ۰
۳ ـــ سوود وه‌رنه‌گرتن له خۆراک به‌هۆی :
ــــ سکچوونی به‌رده‌وام
ــــ هه‌ندێک نه‌خۆشی کۆئه‌ندامی هه‌رس وه‌ک نه‌خۆشی هه‌وکردنی درێژخایه‌نی ڕیخۆڵه ( نه‌خۆشی کڕۆنز و هه‌وکردنی قورحه‌ی قۆڵۆن .
ــــ نه‌خۆشی گه‌نم و حه‌ساسیه‌ت به گلۆتین و نه‌بوونی ئه‌نزیمی لاکته‌یز .
ــــ بوونی کرم و مشه‌خۆره‌کان .
ــــ هه‌وکردنی سورێنجک و گه‌دده و ڕیخۆڵه به بوونه‌وه‌ی ڤایروس و که‌ڕوو و هه‌وکردنی جگه‌ر و په‌نکریاس ۰
٤ ـــ هۆکاری بۆماوه‌یی ۰
٥ ـــ نه‌خۆشی کوێره‌گلانده‌کان ؛ وه‌ک که‌می هۆرمۆنی گه‌شه و تێک چوونی ڕژێنی ئه‌دریناله‌کان ۰
بۆ نیشانه‌کانی که‌می کێش و ده‌رئه‌نجامه‌کانی و چارسه‌ری لاوازی له مناڵان ؛ له به‌شی دووه‌م چاوه‌ڕوان بن .
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
.