#نه‌خۆشى_کۆڵۆن_colon
لێرەدا باسی چەند نەخۆشییەکی کۆڵۆن دەکەین سەرەتا بەگشتی
کۆڵۆن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاراستنی یەکسانی ئاوی لەش و چالاکییەکانی کرداری هەرسدا، لەبەر ئەوە پێویستە بەشێوەیەکی باش ئاگاداری پاراستنی تەندروستی بیت.
.
نه‌خۆشی کۆڵۆن خه‌له‌لێکى وه‌زیفیه واته (ئه‌ندامى) نییه،
ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکانی کۆڵۆن دەبن، بەردەوام هەست بە بوونی هەوا دەکەن لەناو ورگدا، هەروەها گەدەیان هەڵدەئاوسێت و تووشی قەبزی یان سکچوون دەبن و ئازار و بای سکیان بۆ دروست دەبێت، ڕەنگە بۆنی دەمیشیان هەبێت ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى که به‌هۆى بوونى نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌کانى کۆئه‌ندامى هه‌رسه‌وه سه‌ردانى پزیشک ده‌که‌ن ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کیش ئه‌م نه‌خۆشیه کارده‌کاته سه‌ر ره‌وتى ژیانى رۆژانه‌ى نه‌خۆشه‌که، ئه‌گه‌رى توشبونیشى له پیاواندا که‌متره وه‌ک له ئافره‌تان.
#هۆکاره‌کانى_توشبون
هۆکارى توشبون به‌م نه‌خۆشیه زۆربه‌ى کات په‌یوه‌ندى به‌بارى سایکۆلۆژیاى نه‌خۆشه‌وه هه‌یه، گۆڕ‌انى جوڵه‌ى کۆئه‌ندامى هه‌رس و هه‌روه‌ها جۆرى خواردن وه‌ک گه‌نم و به‌ربومى دانه‌وێڵه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى (50%)ى هۆکارى توشبون به‌م نه‌خۆشیه په‌یوه‌ندى به بارى ده‌رونى ئه‌و که‌سه‌وه هه‌یه وه‌ک دڵه‌راوکێ و خه‌مۆکى و هه‌ندێ دۆخیتر.
#نیشانه‌کانى
1/ زۆربه‌ى ئه‌م نه‌خۆشانه ئازارى (پێچى سک)یان هه‌یه، له به‌شى خواره‌وه‌ى سک، که له‌دواى پیسایى کردن ئازاره‌که لا ده‌چێ.
2/ هه‌ستکردن به هه‌ڵئاوسانى سک.
3/ زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌کان یان قه‌بزن یاخود سکیان ده‌چێ، هه‌ندێ جاریش هه‌ردووکیان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى یه‌کێکیان، ئه‌وانه‌ى قه‌بزن پیسایى که‌م ده‌که‌ن و ئازارى سک و کۆمى له‌گه‌ڵدایه، ئه‌وانه‌شى سکیان ده‌چێت زوو زوو دائه‌نیشن به‌ڵام قه‌باره‌ى پیساییان که‌مه.
4/ به‌شێکى زۆریان ئیلتیهابیان هه‌یه له‌گه‌ڵ پیساییه‌که‌دا، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خوێن له‌گه‌ڵ پیساییه‌که‌دا نییه.
#چاره‌سه‌ر
پێویسته به‌ده‌رکه‌وتنى ئه‌م نیشانانه ئه‌و که‌سه سه‌ردانى پزیشک بکات، بۆ دڵنیابوون له توشبوون به‌م حاڵه‌ته و بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه پێویسته دوور بکه‌وێته‌وه له ناجێگیرى بارى ده‌رونى، که هۆکارێکى گرنگى چاره‌سه‌رى توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌یه وه که‌مکردنه‌وه‌ى خۆراکى دانه‌وێڵه و پاقله‌مه‌نیه‌کان ئه‌گه‌ر پێویستی کرد.
.
.
#ڕێنمایی
لەم بابەتەدا شەش ڕێنمایی بۆ پاراستنی تەندروستی کۆڵۆن دەخەینە روو.
١- دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و توڕەیی و خەمۆکی.
٢- کەمکردنەوەی خواردنەوە کافائیندارەکان وەک چا، قاوە، خواردنەوە گازیەکان.
٣- خواردنی پێنج ژەمە خۆراکیی لەجیاتی سێ ژەم، بەبڕی کەم بەجۆرێک ئازاری گەدەت نەدات.
٤- ئەنجامدانی وەرزش، ئەمەش باشترین هەنگاوە کە چارەسەری زۆربەی نەخۆشیەکانی کۆڵۆن دەکات.
٥- خواردنەوەی ئاو لەو کاتانەی گەدەت پڕ نیە، وەک پێش ژەمی نانخواردن یان چەند کاتژمێرێک دوای نانخوارد، ئەمەش یارمەتی چالاککردنی کۆڵۆن دەدات.
٦- خواردنەوەی شۆربای سەوزە و چای ڕووەکی، وەک چای سەوز یان زەنجەفیل.