مایەسیری - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 1 يوليو 2018

مایەسیری

مایەسیری:
.
بریتییە لە ئاوسانی خوێن هێنەرەکانی کۆم
.
 دوو جۆری ھەیە:
جۆری یەکەم: لە بەشی ناوەوەی کۆم دێت و کەسەکە زۆربەی کات ئازاری نییە
جۆری دووەم: لە بەشی دەرەوەی کۆم دێت و  کەسەکە زۆربەی کات ئازاری هەیە
.
نیشانەکانی مایەسیری:
١-خوێن هاتن لە کاتی پیسایی کردن
٢-خورشت لە دەوروبەری کۆم
٣-ئازار و ناڕەحەتی لە کۆم
٤-ئاوسانی کۆم
٥-هەبوونی گرێ لە كۆم
* بە گشتی مایەسیری بەشی ناوەوەی کۆم تەنها خوێن بەربوونی لەگەلەو نیشانەکانی تری لەگەل نییە
.
هۆکارەکانی:
١-ئەو کەسانەی زۆر زەخت لە خۆیان ئەکەن لە کاتی پیسایی کردن
٢-ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی درێژ لە سەرئاو ئەمێننەوە
٣-سکچوون یان قەبزی بۆ ماوەیەکی درێژ
٤-قەڵەوی
٥-ئافرەتی دووگیان
٦-ئەو کەسانەی لە کۆمەوە سێکسیان لەگەل ئەکرێت
٧-ئەو کەسانەی کەم ئەو خۆراکانە ئەخۆن کە ڕیشاڵی فایبەریان زۆر تیایە
.
ئەگەر پشت گوێ بخرێت ئەگەری هەیە ئەمانەی لێ بکەوێتەوە:
١-کەم خوێنی 
٢-نەچوونی خوێن بۆ ئەو بەشەو پەیدابوونی ئازارێکی بەھێز
٣-ھەوكردن
.
خۆپاراستن:
١-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕیشاڵی فایبەریان زۆر تێدایە وەک سەوزە و میوە
٢-زۆر ئاو خواردنەوە
٣-کاتی پیسایی کردن پەستان مەكە
٤-هەر کات پێویستت بە سەرئاو بوو دوای مەخە
٥-وەرزشکردن
٦-زۆر لە سەرئاو مەمێنەرەوە
٧-ئەنجام نەدانی کاری سێکسی لە ڕێگەی کۆمەوە کە جگە لە مایەسیری کاریگەری مەترسیداری زۆرە
٨-لەسەر شوێنی ڕەق و سارد دامەنیشە