كیسی ھێلكەدان
.
چەند كیسەیەكن پڕن لە شلە لە ھێلكەدان یان سەر ڕووی ھێلكەدان دروست ئەبن.
.
نیشانەكانی بوونی كیسی ھێلكەدان:
١-میزكردنی زوو زوو
٢-ئازار لە حەوزدا پێش ئەوەی سووڕی مانگانە دەست پێبكات یان كۆتایی بێت
٣-بوونی ئازار لە كاتی جووت بووندا
٤-ڕشانەوە و دڵ تێكەڵ ھاتن
٥-ئازاری مەمك لە كاتی پەستان خستنە سەری
٦-ھەڵئاوسانی سك
٧-خوێن لێ ڕۆشتن
.
ئەو فەحسانەی پێویستە بكرێن:
١-تێستی دووگیانی
٢-سۆنار
٣-لاپارۆسكۆپی
٤-سی ئەی ١٢٥
.
چارەسەر:
١-چاوەڕێ كردن و چاودێری كردنی قەبارەی كیسەكە ماوە ماوە سۆنار بۆ ئافرەتەكە بكرێت
٢-بەكارھێنانی حەپی مەنع
٣-نەشتەرگەری، پێویستە لاببرێت ئەگەر بۆماوەی سێ بۆ چوار سووڕی مانگانە مایەوە
.
خۆپاراستن:
١-ئەنجامدانی سۆنار زوو زوو بۆ زانینی ئەو گۆڕانكارییانەی لە ھێلكەدان ڕووئەدەن
٢-ئاگاداربوون لە گۆڕانكاری سووڕی مانگانە، بۆ نمونە دواكەوتن
