(Viral haemorrhagic fevers ) نه‌خۆشى تای خۆین به‌ربوون
نه‌خۆشیه‌كى ڤایروسیه زۆر مه‌ترسى داره بۆ سه‌ر ژیانى مرۆڤ، كه هه‌موو كاتێ له‌گه‌ڵ تا و خوێنبه‌ربوون دێت. چه‌ند جۆرێك ڤایروس ئه‌بنه هۆى ئه‌م نه‌خۆشیه به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ئێستا له كوردستان مه‌ترسى بڵاو بونه‌وه‌ى هه‌یه جۆرى( كۆنگۆ) یه.
* چۆنیه‌تى بڵابونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه
ئه‌م نه‌خۆشیه له رێگه‌ى ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، وه‌كو شه‌مشه‌مه‌كۆیره، مشك، جرج، گه‌نه له گه‌ڵ مێشوله هه‌ندێ تر به‌ڵام ئه‌مانه باون.
بڵاو بونه‌وه‌كه روئه‌دات به شێوه‌ى به‌ركه‌وتنى ئاسایى یان قەپگرتنى ئه‌م ئاژه‌ڵانه به مرۆڤه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ندێکجار له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازریته‌وه له ریگاى به‌ركه‌وتن له گه‌ڵ خوێن، رشانه‌وه‌ى یان هه‌ر ده‌ردراوێكى تر‌ى مرۆڤى توش بوو.
* نیشانه‌كانى نه‌خۆشى تاى خوێن به‌ربوون
ئه‌م نه‌خۆشیه وه‌كو نه‌خۆشى هه‌ڵامه‌ت وایه و نیشانه‌كانى بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه:
• له‌رزو تا
• لاواز بوون
• ئازارى جومگه و ماسولكه‌كان
• سه‌رئێشه
• سك چون و رشانه‌وه
• سوور بونه‌وه‌ى گه‌رو
• كه‌مبونه‌وه‌ى ئیشتهاى خواردن
• ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه
هه‌ندێ جار نه‌خۆشه‌كه خۆى چاك ده‌بێته‌وه به‌ڵام زۆر كات نه‌خۆشه‌كه توشى خۆێن به‌ربون ده‌بێت له رێگه‌ى رشانه‌وه ,لوت,ده‌م.كۆكه و هه‌ندێکجار ده‌بیته هۆى خوێن به‌ربونى ناوه‌كى (نزیف داخلى) له‌كوتایدا ده‌بێته هۆى وه‌ستانى ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى مرۆڤ و مردن. رێژه‌ى مردن له م نه‌خوشیه له( 15%) یه بۆ ئه‌و نه‌خوشانه‌ى داخلى نه‌خوشخانه ده‌بن به‌ڵام بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى نه‌خوشخانه‌ن زۆر زیاتره.
* دیارى كردنى نه‌خۆشێه‌كه (تشخیص)
دیارى كردنى نه‌خۆشێكه له ریگه‌ى فه‌حصى خۆینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت له تاقیگه‌كان به‌ڵام ئێستا له كوردستان و عێراق له به‌غدا ده‌كرێت.
* ماوه‌ى نه‌خۆشیەكه
ماوه ى نه‌خۆشى تاى خوێن به‌ربوون جۆرى كۆنگۆ 1 بۆ 12 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ماوه‌ى بڵاو بونه‌وه‌ى نه‌خۆشى تاى خوێن به‌ربوون جۆرى كۆنگۆ
ماوه‌ى بڵاو بونه‌وه‌ى نه‌خۆشى تاى خوێن به‌ربوون جۆرى كۆنگۆ تا ئێستا دیارى نه‌كراوه.
* چارسه‌ر كردن
هه‌ركه‌سێك ئه‌و نیشانانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى له خوی‌دا بینى یان كه‌سێكى خێزانه‌كه‌ى ده‌بیت به زوترین كات سه‌ردانى نه‌خۆشخانه بكات . چاره‌سه‌ره‌كه‌ى بریتیه له ده‌رمانى دژه ڤایره‌س له گه‌ڵ ریباڤایرین.
* خۆپاراستن
خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه له رێگه‌ى ره‌چاو كردنى ئه‌م خالانه‌ى خۆاره‌وه دێته دى:
1- ئه‌بێ كه‌سى توش بوو یان گومان لێكراو ئه‌بێت جیا بكریته‌وه له نه‌خوشانه‌ى تایبه‌ت وه نابیت بچنه شۆینه قه‌ره‌باڵغه‌كان وه كو قوتابخانه یان هه‌ر شوینێكى گشتى.
2- هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانى ئه‌و شۆینانه ده‌كات كه گومانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ى هه‌یه یان خه‌لكى ئه‌و شۆێنه ده‌بێت گۆشتى كاڵ یان نه‌كوڵاو نه‌خۆن.
3- خه‌ڵكى ده‌بیت دوور بكه‌ونه‌وه له به‌ر كه‌وتن له‌گه‌ڵ خوێن، رشانه‌وه یان هه‌ر ده‌ردراوێكى كه‌سى توش بوو.
4-خه‌ڵكى ده‌بێت خۆیان به دوور بگرن له‌و شۆێنانه‌ى كه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى زۆره كه ده‌بنه هۆى گۆاستنه‌وه‌ى نه‌خۆشێكه كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى پێ كراوه.
5-ئه‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سى توش بو ده‌كه‌ن هۆكارى خۆپاراستن به‌كار بێنن وه‌كو ده‌ستكێش، ماسك و .... هتد.