کۆلیسترۆڵ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 29 أغسطس 2018

کۆلیسترۆڵ

#کۆلیسترۆڵ_چیە ؟

مادەیەکی مۆمی یە و جۆرێکە لە چەورییەکان ، کە پێکهاتەیەکی گرنگی خانەکانی لەشی مرۆڤە و سەرچاوەی دروستک کردنی :
1- ستیرۆید هۆرمۆنەکانە وەک{ تێستێسترۆن ، ئیسترۆجین}
2- دەردراوی زراو {کە گرنگە بۆ هەرسکردنی چەورییەکان }
3-سەرچاوەیەکی دروست کردنی ڤیتامین D یە .

ئایا کۆلیستڕۆڵ زیان بەخشە بۆ جەستە ؟
بەدڵنیاییەوە نەخێر ، بەڵکو پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ ئەنجامدانی زیندەچالاکییەکان لە ڕێژەی ئاساییدا .
جەستەی مرۆڤ توانای بەرهەم هێنانی بڕی پێویست لە کۆلیستڕۆڵی هەیە لە جگەردا ، سەرچاوەیەکی تری کۆلیستڕۆڵ خواردنە وەک (زەردێنەی هێلکە ، گۆشت ، پەنیر ...هتد}

مەبەست لە کۆلیستڕۆڵی باش و خراپ چیە ؟
1- چەوری چڕی زۆرHDL : کە پیشی دەوترێت کۆلیسترۆڵی  باش ، کە چەوری لە بەشەکانی جەستەوە دەباتەوە بۆ جگەر بۆ بەکارهێنان یان کردنەدەرەوەی.
2-چەری چڕی کەم LDL : کە پێشی دەوترێت کۆلیسترۆڵی خراب ،کە بەرپرسە لە گواستنەوە چەوری هەرسکراو بۆ بەشەکانی لەش و لە ئەگەری زۆربوونیدا لە بۆری خوینەکاندا دەنیشێت و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی خوێن دروست دەکات .
4-چەوری چڕی زۆر نزم VLDL : پێشی دەڵێن کۆلیسترۆڵی خراپ
5-چەوری سیانی TG : بەرزی لەمیشدا هۆکارە بۆ گیرانی بۆرییەکانی خوێن .

{مەبەست لە کۆلیسترۆڵی گشتی کۆکراوەی ڕێژەی هەردوو LDL و HDL ە}

بەرزی کۆلیستڕۆڵ چیە ؟
 زیاد بوونی ڕێژەی کۆلیسترۆڵە لە ڕێژەی ئاسایی کە بە گشتی نیشانەیەکی دیاری کراوی نیە ، بە پشکنینی خوێن دیاری دەکرێت و وا باشترە کەسێکی گەنج 5 ساڵ جارێک و ئەوانەی سەرو 45 ساڵن ساڵی جارێک پشکنین بکەن بەتایبەت ئەو کەسانەی مێژووی بەرزی کۆلیسترۆڵ لە خێزانەکەیانە هەیە .

ڕێژەکان بەم شێوەیە بۆ کۆلیسترۆڵی گشتی :

1- خوار 200mg/dl ئاساییە
2- ڕێژەی خوار بەرزە کۆلیستڕۆڵ {200 -239} کە پێویستە شیوازی ژیان و خواردن یان بگۆرن
3- بەرزە کۆلیستڕۆڵ : سەرو 240mg/dl 
پیویستە ئەوە بڵێن ڕێژەکان بە پێی تەمەن و بۆماوەی خێزانی دەگۆڕێت و پێویستە پزیشکی پسپۆر بڕیاری لەسەر بات...

هۆکارەکانی بەرزی کۆلیستڕۆڵ چیە ؟
1- خوگرتن بە خواردنانەی کە چەورییان زۆرەو زیادە ڕەوویکردن تێیدا.
2- کەمی جوڵەو ئەنجام نەدانی چالاکی وەرزشی .
3- جگەرە کێشان ، بە تایبەت لە ئافرەتانا کە ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ LDL زیاددەکات و ڕێژەی کۆلیسترۆڵی باش HDL کەم دەکات .

* مەترسی بەرزەی کۆلیسترۆڵ لە ئەگەری چارە سەر نەکردنی ؟
پێش وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت ئەوە بڵێین کە چارەسەر بەردەستەوە بەباشی نەخۆشییەکە چارەدەبێت بەمەرجێک پشکنینی پیش وەختە بکەین ...

زۆری کۆلیسترۆڵ و بەکارنەهێنانی لە لایەن جەستەوە بەتایبەت چڕی نزم LDL ، دەبێتە هۆی نیشتنی لەناو دیواری بۆرییەکانی خوێن و تەسکبونەوە و گیرانی بە دوادا دێت کە دەبێتە هۆی نەگەیشتنی خوێن بەو بەشانەی جەستە بۆنمونە لە دڵدا کە لەواەنەیە جەڵدەی دڵ دروست کات .

ئەو شتانەی ئەگەری بەرزی کۆلیسترۆڵ زیاد دەکەن وەک
تەمەن ، کێشی زیادە ، بۆماوەیی...

چارەسەر : 

1-دەرمان : گروپی statin لەگەڵ گۆڕینی بڕو جۆری خۆراک و وەرزشکردن 

کە دەبێت ئەم چارەسەرانەی لەژێر چاودێری و ڕێنمای پزیشک پسپۆڕ و دەرمانسازدا وەربگیرێت ...

قسەیەک دەبێت ڕاست بکرێتەوە
من دەرمان ناخۆم 😯 بەتەنها وەرزش دەکەم و خواردن کەم دەکەمەوە چاک دەبم !! 
ئەمە ڕاستە کاریگەری هەیە بەڵام ورد نیە و چارەسەرەکەی زۆرتری پێدەچێت {6 بۆ 12 مانگ } ئینجا گاریگەری دەردەکەوێت،  بەتایبەت لەو کەسانەی کێشەی دڵیان هەیە ڕەنگە چارەسەرەکە درەنگبێت توشی جەڵدەی دڵ ببن... 

بەڵام بەبەکارهێنای (دەرمان + خۆراکی تەندروست +وەرزش}لەماوەی مانگێکدا کاریگەرییەکانی دەردەکەویت و چارەسەر دەکرێت. 

 ئەم جیاوازییە بۆ؟

 سەرەتا دەبێت ل سەرچاوەکانی کۆلیسترۆڵ شارەزابین و هەڵەیەکی باو ڕاستت بکەینەوە
* بڕی ڕۆژانەی کۆلیسترۆڵی لەشمان بەم شیوەیە دابەش بووە:

جگەر بڕی80% دروست دەکات ، و 20% کەی تری لە خواردنەوە یەت...
ئەمەش ئەوە ڕوندەکاتەوە کە ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا بە پلەی یەک پشت بە جگەر دەبەستێت و ئەو دەرمانەش (statins) کە بەکاردێن کاری جگەر بۆ دروست کردنی کۆلیسترۆل دەوەستێنن ، پاشان ڕێکخستنی خۆراک و وەرزشکاریگەری دەبێت ..

بۆیە بۆ ئەو کەسانەی بەرزەکۆلیسترۆڵیان هەیە {سەرو 240mg/dl} 
دەبێت{ دەرمان + خواردنی تەندروست + وەرزش ) بەکاربهێنن...

بۆ خوار 240mg/dl وەرزش و ڕێجیم کاریگەری دەبێت لەژێر چاودێری و ڕێنمایی  پزیشکدا ...

تەندروست بن ...

ژینەر قەرەداخی _ خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازی