#هەوکردنی_بەکتریای_میزڵدان_و_بۆری_میز_لە_ژناندا...
ئەم جۆرە هەوکردنە زۆر باوە لە ژناندا بە جۆرێک نزیکەی % 50 ی ژنان لە کاتێک لە کاتەکانی ژیاندا توشی دەبن ئەویش بەهۆی کورتی بۆری میز لە ژناندا ...
*نیشانە باوەکان :
1 - زوو زوو میزکردن .
2- ئازارێکی وەکو سوتانەوە لە کاتی میزکردندا .
3- ئازاری بەشی خوارەوەی سک .
4- حەزکردن بەمیز کردن دووبارە لە دوای میزکردن .
5-تێکچونی ڕەنگی میز و گۆڕانی بۆ ڕەنگێکی لێڵ یاخود هەبوونی بۆنێکی ناخۆش لە کاتی میزکردندا .
6- هەبوونی خوێن لە میزدا .
* هۆکارە باوەکانی :
1- برینداربوونی دەروبەری بۆری میز لەکاتی ئەنجامدانی سێکس یاخود لە کاتی منداڵبوونی سروشتی کە دەبێتە هۆی گواستنەوەی بەکتریا بۆ بۆری میز و لەویشەوە بۆ میزەڵدان .
2- باش بەتاڵنەبوونی میزەڵان وەکو لە کاتی هەندێک نەخۆشی دەماری و زگماکی ڕوودەدات .
3 -لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە .
4-بەهۆی دانانی سۆندەی میزەوە .
5-یاخود لەدوای تەمەنی وەستانی سووڕی مانگانە{تەمەنی نائومێدی } بەهۆی گۆڕانی هۆڕمۆناتەوە .
* چۆنیەتی دەست نیشانکردنی :
1- بە وەرگرتنی مێژووی نیشانەکان لە نەخۆشکە .
2- ئەنجامدانی چەندین پشکنینی تاقیگەی باوترینیان
{ پشکنینی گشتی میز یان ئەنجامدانی کەڵچەری میز ...هتد}
3- ئەنجامدانی پشکنینی تیشکی : باوترینیان
{تیشکی سۆنار}.
4- هەروەها چەندین پشکنینی تر کە پزیشک بەپێی پێویست بڕیار دەدات .
* چارەسەر :
1-ئامۆژگاری کردنی نەخۆشەکە بە :
_ خواردنەوەی بڕی دوو بۆ سێ لیتر ئاو کە نزیکەی 12 پەرداخ ئاوە لە ڕۆژێکدا .
_ پاک ڕاگرتنی بەشی دەرەوەی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ .
_میزکردنی پێش و پاش ئەنجامدانی سێکس .
_بەکارهێنانی ئەو پۆشاکانەی ژێرەوە کە لە لۆکە دروست کراون وە باشترە ڕەنگیان سپی بێت .
2- چارەسەر بە پێدانی دەرمان وەک :
_دەرمانی ئازار شکێن لەکاتی هەبوونی ئازار .
_پێدانی دەرمانی دژەهەوکردن کە پزیشکی پسپۆڕ بڕیار دەدات لەسەر بڕ و ماوەی پێدانی دەرمانەکە .
تەندروست بن ...
دکتۆرە شانۆ محمود قەرەداخی _ پزیشکی گشتی پلەبەند