--- ڕه‌قبوونی(ته‌شه‌نوجی ) ماسولکه‌کانی مل :
--- شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
--- که‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکرێت :
&&& شێوازی چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌قبوونی(ته‌شه‌نوجی ) ماسولکه‌کانی مل :
۱ ــــ وه‌رزشکردن :چه ند وه‌رزشێکی تایبه‌ت هه‌یه بۆ خاوکردنه‌وه و نه‌رم کردنه‌وه‌ی ماسولکه‌کان ؛ له‌وانه :
ـــ ده‌ستی ڕاست له سه‌ر ناوچه‌وانت دابنێ و به هێمنی سه‌رت ڕابکێشه بۆ لای ڕاستی سینگ ؛ دواتر دووباره‌ی بکه‌ره‌وه به‌ڵام بۆ لای چه‌پ ؛ سێ جار ئه‌م وه‌رزشه ئه‌نجام بده ۰
ــــ به پێوه بووسته و ده‌ستی ڕاست له داواوه‌ی پشت به به ده‌ستی چه‌پ بگره و شان و ده‌ستی ڕاستت ڕابکێشه بۆ خواره‌وه ؛ پاشتر به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجامی بده ؛سێ جار ئه‌م وه‌رزشه دووباره بکه‌ره‌وه ۰
۲ ـــ به‌کارهێنانی پاکی سارد : ئه‌ویش له ڕێگه‌ی سه‌هۆڵ یاخود به‌فراو و ده‌کرێته ناو جه‌وه‌نه‌یه‌ک وه‌خاولیه‌کی تیوه ئه‌پێچرێت وه ئه‌خرێته سه‌ر شوێنی ئازاره‌که ۰
۳ ــــ به‌کارهێنانی جه‌وه‌نه‌ی ئاوی گه‌رم و شله‌تێن ۰
٤ ــــ شێلان یاخود مه‌ساج کردن : شێلان به‌وشکی بێت یاخود به به‌کارهێنانی زه‌یتی تایبه‌ت وه‌ک زه‌یتی نه‌عنا یان ده‌رمانی تایبه‌تی ئازارشکاندن ، که ئه‌مێش ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی له‌سه‌رخۆ وهێواش و بازنه‌ی بکرێت بۆ ماسولکه گرژبووه‌کان ؛ نه‌خۆشه‌که خۆی یان یه‌کێکی تر ئه‌توانێت مه‌ساجه‌که بکات ۰
٥ ـــ به‌کارهێنانی ده‌رمانی ئازارشکێن : که‌ئه‌مه‌ش نابێت به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌کاربێت ته‌نیا له کاتی پێویست دا و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ؛ وه‌ک ئه‌سپرین ، پاڕاستۆڵ ، پڕۆڤین ، ناپڕۆکسین ۰
٦ ــــ یۆگا : که کاریگه‌ریه‌کی زۆر باشی هه‌یه له‌سه‌ر خاوکردنه‌وه‌ی ماسولکه‌کان ۰
۷ ــــ ده‌رزی چینی ؛ ده‌رزی ئاژنین له لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه ۰
۸ ـــ که‌م کردنه‌وه‌ی فشاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی ؛ له ڕێگه‌ی پشوودان بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له کاتی ئیش و کار ۰
&&&& که‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکرێت :
۱ ــــ بوونی نیشانه‌کانی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌وری مێشک ( السحایا ) یان هه‌وکردنی شانه‌کانی مێشک ؛ وه‌ک تا و سه‌رئێشه و بوونی په‌ڵه‌ی په‌مه‌یی له‌سه‌ر پێست ۰
۲ ــــ به‌رده‌وام بوونی ئازاری زۆر پاش به‌کارهێنانی شێلان و ده‌رمانی ئازارشکێن و ڕێگاکانی سه‌ره‌وه یان زوو سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ۰
۳ ــــ بوونی سڕی له ده‌ست و شان و ده‌م و لێو یان مێرووله‌کردن یان قوورسی له قسه‌کردن ۰
٤ ـــ گێژبوون یان لێڵی له بینین به تایبه‌ت پاش ڕووداوی هاتووچۆ یان که‌وتنه خواره‌وه یان به‌رکه‌وتنی زه‌بر به‌ر سه‌ر ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری