بۆچی کاتێک بە کەسێک کە هەڵچو و توڕە دەبێت دەوترێت "پەرداخێک ئاوی سارد بخۆرەوە" ئایا ئەم قسەیە بنەمایەکی زانستی هەیە؟!
بەشی:: راگەیاندن
زانایان و پزیشكان پێیانوایه توره‌بون كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و كێـشه دروست ده‌كات بـۆ هه‌ناسه‌كێشانی ئاسایی مرۆڤ ، باشترە بـۆ هـێور کـردنەوەی کەسەکە و هێمن کـردنەوە و ئاسایکردنەوەی خێرا لێدانی دڵ و سستمی هـەناسەدانی کەمێک ئاوی پێبدرێت تاکو ئارام دە بێتەوە ،ئەو کەسانە دەبێت كه‌متر تووره بن تا ته‌ندروستیان پارێزراو سەلامەت بێت.
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئاشكرای ده‌كات توره‌بون زیانی زۆر خراپی هه‌یه بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر سیسته‌می هه‌ناسه‌دانی به تایبه‌ت ئەو به‌ساڵاچوون.
هـه‌روه‌ها ده‌روونناسان له‌باره‌ی تووره‌بوونەوە ده‌ڵێن: " ترس و دڵه راوكێ و شۆكی فیوزیۆلۆجیكی و په‌رۆشی نیگه‌تیڤانه و توره‌بون،كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ".