میز زۆرکردن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 1 أغسطس 2018

میز زۆرکردن

میز کردنی زۆر 
#میزکردنی_زۆر
 
#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m
به‌ شیوه‌یه‌کی ئاسایی له‌ که‌سێکی ته‌ندروست میزڵدانی مرۆڤ توانایه‌کی خۆویستی هه‌یه‌ بۆ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر میز کردن به‌لام له‌ هەندێک بار دا بری میزی هه‌لگیراو له‌ میزلدان به‌ خێرایی زیاد ده‌کات به‌مه‌ش که‌سه‌که‌ پێویسته‌ زۆرتر ده‌ست به‌ ئاو بگه‌یێنێت یان بچێته‌ توالێت.
#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m

لێره‌ دا چه‌ند هۆکارێکی زۆر میز کردن ده‌خه‌ینه‌ به‌ر چاوتان:

زۆر میز کردن له‌وانه‌ی نیشانه‌ بێت بۆ کۆمه‌لێک نه‌خۆشی یان ناته‌واوی له‌ش.

1. هه‌وکردنی کۆئه‌ندامی میز(Urinary tract infection): 
ئه‌گه‌ر له‌ کاتی میزکردن تا،ئازار له‌ سک و سوتانه‌وه‌ی میزه‌رۆ هه‌ست پێکرا ئه‌و کاته‌ که‌سه‌که‌ هه‌وکردنی هه‌یه‌ له‌و کۆ ئه‌ندامه‌.

2. نه‌خۆشی شه‌کره‌:(Diabetic): 

له‌ هه‌ردوو جۆری شه‌کره‌ زۆر میز کردن نیشانه‌یه‌ بۆ هه‌بوونی نه‌خۆشی شه‌کره‌،ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیاد بوونی شه‌کر له‌ خوێن و گورچیله‌کان هه‌ولده‌ده‌ن رێژه‌که‌ی له‌ له‌ش که‌م بکه‌نه‌وه‌ به‌مه‌ش میز کردن زۆر ده‌بێت.

3. سک پری(pregnancy) : 

ئه‌م حاله‌ته‌ ته‌نها له‌ ئافره‌تان رووده‌دات، له‌ حه‌فته‌کانی سه‌ره‌تای سك پری به‌ هۆی گه‌شه‌کردنی مندالدان له‌ ناو حه‌وزی ئافره‌ته‌که‌ پاستان ده‌خاته‌ سه‌ر میزلدان به‌مه‌ش میز کردن زۆر ده‌بێت و جێگای مه‌ترسی نیه‌ و له‌ ناوه‌راستی ماوه‌ی سك پری نامێنێت به‌لام له‌ کۆتایه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه‌ به‌هۆی هه‌تنه‌ خواره‌وه‌ی مندالدان.

4. گیر و گرفت له‌ رژێنی پرۆستات(Prostate problems):

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی پرۆستات ده‌وری میزه‌رۆی داوه‌ له‌ کاتی هه‌لئاوسان یان ناته‌واوی ده‌بێته‌ هۆی گیران و ته‌سک بوونه‌وه‌ی میزه‌رۆ ئه‌مه‌ش واده‌کات دیواری میزلدان هه‌ستار ببێت و له‌ کاتی هه‌بوونی برێکی که‌م میز له‌ناوی دا گرژ ده‌بێت و رێژه‌ی میز کردن زیاد ده‌کات.

5. به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌ میز پێکه‌ره‌کارن(diureti­c medications): 

له‌ زۆر باری نا ته‌نردوستی ئه‌و ده‌رمانانه‌ به‌کاردێن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بری ئاو له‌ له‌ش ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیادکردنی بری میز کردن وه‌کو به‌رزیپه‌ستانی خوێن.

6. له‌ کاتی هه‌بوونی شێرپه‌نجه‌ی میزلدان،به‌دفرمانی میزلدان و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری کیمیایی میز کردن زیاد ده‌بێت.

زۆر گرنگه‌ که‌سه‌که‌ ئاگاداری ئه‌و نیشانانه‌ بێت:

1. تا له‌ کاتی میز کردن
2. ئازار له‌ پشت یان ته‌نیشت.
3. رشانه‌وه‌
4. له‌رزه‌ (له‌رزینی له‌ش به‌ هۆی تا یان سارد بوونی له‌ش)
5. شه‌که‌ت بوون و هاتنی خوێن یان ره‌نگداری میز.
6. هاتنی ده‌ردراو له‌ میزه‌رۆ.
له‌م بارابه‌ زۆر پێویسته‌ نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشکی پسپۆر بکات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
#