#بالوکە
بالوکە گەشەیەکی بچوک و ڕەقە لەسەر دەست و قاچەکان و هەندێ شوێنی تری جەستە کە وەک شێوەی قەڕنابیت یان بڵقێکی ڕەق وایە، بەهۆی ڤایرۆسەوە تووشی دەبین کە پێی دەڵێن human papillomavirus.
ئەم ڤایرۆسە زیاد لە ۱۰۰ جۆری هەیە، چەندین جۆر بالوکە هەیە، باوترینیان وا ناسراوە کە بێزیانە ، بەڵام جۆرێکی تری هەیە توشی کۆئەندامی زاوزێ ئەبێ ئەویان کەمێ زیانبەخشە بەڵام ئەم جۆرەی کەمە، دەشێ بالوکە لە کەسێکی ترەوە بگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر ، وە دەکرێ لە بەشێکی جەستەوە بگوزارێتەوە بۆ بەشێکی تر بەهۆی بەرکەوتنی شوێنە توش بووەکە.
بەگشتی بالوکە پاش چەند مانگێک چاک دەبێتەوە بەڵام دەشێ چەند ساڵێک بخایەنێت و لەدوای چاکبوونەوەش دووبارە دروست ببێتەوە.
٭٭٭٭ چارەسەرە پزیشکیەکانیش ئەمانەن:
۱- بەکار هێنانی دەرمانێک کە پێی دەڵێن Salicylic Acid ، بەڵام باشترین شت ئەوەیە ۱٥ دەقە پێش دەرمانەکە قاچت بخەیتە ناو ئاو.
۲-لابردن بەهۆی عەمەلیاتی بچوک.
۳-سارد کردن ، کە ڕێگایەکە تیایدا ئەو بەشەی کە مەبەستە بەهۆی سپڕایەکەوە ئەیبەستێ و شوێنەکە ڕەق ئەبێ و ئەتوانیئەو کات لای ببەی، ئەم چارەسەرە پێی ئەوترێ cryothera
دەرمانخانە و نۆڕینگەی خێزان