کانیولا دانان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 25 سبتمبر 2018

کانیولا دانان

کانولا دانان چۆنە؟

کانولا  بریتیە  لە تیوبێکی لاستیکی  بچوک کە لەو ئەو تیوبە لاستیکەدا دەرزیەکی باریکی  تیژ  هەیە بۆ  بڕینی  دەمار کە دوای بڕینی دەمارەکە دەرزیەکە  سەحب  دەکرێت و تیوبە لاستیکییەکە لە ناو دەمارەکە دەمێنیتەوە.

کێن ئەو کەسانەی کە کانولەیان بۆ دادەنرێت؟

۱.بۆ ئەو کەسانەی  کە توشی سکچون یان ڕشانەوەی  هەبیت  لە ریگەی  کانولەکەوە فلودی  پێ دەدریت.
۲.بۆ کەسێک  خوێنی زۆری  لێ ڕۆشت بیت  بەهۆی کانولەوە خوێنی تێ دەکرێت.
۳.بۆ  دەرزی لێدان  .
٤.کەسانێک  کە بی هۆشن  لە ڕیگەی  ئەو کانولەوە  جۆرەها موغەزەی  هەیە  بۆی  دەکرێت.
۵.لەکاتی  نەشتەرگەری

ئەو شوێنەی کە کانولەی لی دادەنریت  دەبیت  چۆن  بیت؟
*** دەبیت  دەماریکی  ڕێک  هەلبژێریت.
***دەبێت ئەو شوێنەی  کانولەکەی  لێ دادەنەیت نابێت  لەسەر جومگە  بیت.
***ئەو دەمارەی کە کانولەکەی  لێ دادەنەیت  نابیت  پێشتر کانولەی لی دانرا بیت 
***دەبێت  دەمارەکە جوان دیار بیت..

ئەم کردارە چۆن دەکرێت؟
#نۆرینگەی_پزیشکییەکان

۱.دەبیر  دەستت  بشۆی
۲.دەبێت دەستکیش لەدەست بکەیت.
۳.خۆ ناساندن  بە نەخۆش.
٤.ئاماددەکردنی  پیداویستەکان وەکو
*کانولا.
*لۆکە
*مادەی پاک کەرەوە
*تۆرنیکا
*پلاستەر
*سرنج
*ئاوی موقەتەر

ئەو دەمارەی  دەتەویت  کانولەکەی  لی دابنەیت دەبیتن  سەروی ئەو دەمارە  ۱۲ بۆ ۲٠ سم سەروی دەمارەکە بە تۆرنیکا  توندی کەین، پاش پاکردنەوەی  شوینەکەی بە ئاراستەی  دڵ بە گۆشەی  ۱۵ بۆ ۲۵ پلە  سەر دەرزیەکە   داخڵی ناو دەمارەکە  دەکەین  وە لەو کاتەدا سەیری  کۆتای کانولەکە دەکەین  بزا  خوین هاتوەتە ناوی   ئەگەر خوین هاتبوە ناوی  ئەوا  دلنیا دەبین کە کانولەکە لەناو دەمارەکەیە  یون ئەوەتا کەمیک دەرزی ناو تیوبە پلاستیکیەکە  سەحب دەکەین ئەگەر  خوین هاتە ناو کانولەکە  ئەوا سەرکەوتوو  بوە دەبیت وردە وردە دەرزیەکە  سەحب دەکەین تیوبە پلاستیکیەکە دەکەینە   ناو  دەمارەکە،
پاشان  تۆرنیکاکە دەکەینەوە و کانولەکە  سابت  دەکەین   بە پلاستەر.
پاشان  بۆ  ئەوەی  ئەو خوینەی کە لەناو کانولەکەیە  پاک ببیتەوە ۲ سی سی  ئاوی موقەتەر  دەکەینە  کانولەکەوە...

قەبارەی  کانولا

لە بچوکەوە بۆ گەورە

شەرابی  
زەرد
شین
پەمەی
سەوز
ڕەساسی 
پرتەقالی

لایەنی خراپی کانولە

۱..ئاوت بون
۲..ئاوسانی  سوێنەکەی
۳...ئیلتیهابات
٤...برین

نۆرینگەی پزیشکییەکان