فۆلیک اسید لە کاتی سکپڕیدا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 3 سبتمبر 2018

فۆلیک اسید لە کاتی سکپڕیدا

‌گرنگی حەپی (فۆلیک ئەسید) بۆ خانمان لەماوەی پێش دووگیانی و لە ماوەی دووگیانیدا
هەموو خانمێك ( سێ مانگ ) پێش ئەوەی بڕیار بدات منداڵ دروست بکات ، پێویستە رۆژانە بڕی ( 400 ) مایکرۆگرام لە حەپی ( فۆلیک ئەسید ) وەربگرێت .
هەروەک پێویستیشە لەسەر وەرگرتنی فۆلیک ئەسید بەردەوام بێت تاوەکو ( سێ مانگ ) ی یەکەمی دووگیانیەكەی ئەویش لەژێر چاودێری و رێنمایی پزیشکی پسپۆڕدا .
وەرگرتنی حەپی فۆلیک ئەسید لەو ماوەیەدا كە ئاماژەی بۆكرا هەتا تێپەربوونی سێ مانگ بەسەر دووگیانیەكەدا ، ئەگەرەکانی دروستبوونی منداڵی شێواو یاخود ناتەواو لەڕووی جەستەیی کەمدەکاتەوە .
لەپاش ئەو ماوەیە دایک دەوەستێنرێت لە وەرگرتنی ئەم حەپە ، پاشان پزیشکی پسپۆڕی تایبەتی خولی داهاتووی وەرگرتنی فۆلیک ئەسیدی بۆ دادەنێت لەپاڵ چاودێریکردنی ماددە خۆراکیەکان و ڤیتامینەکان تر لە جەستەیدا .