سورە تا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 13 سبتمبر 2018

سورە تا

نەخۆشی سوورە تا....... 
Scarlet fever.....

پەتایەکی چڵکی ناو منداڵانی 3 تا 7 ساڵە و زیاتر لە وەرزە ساردەکان دا سەر هەڵدەدات.

*هۆکارەکەی..... Causes

هۆکاری ئەم نەخۆشییە بەکتریای سترۆپتۆکۆکی بێتا هێمۆلیتیکی Aیە، بەکتریای سترۆپتۆکۆک لە ناو قوڕگی نەخۆش دا کۆ  دەبێتەوە و زۆر دەکات و بە دەردانی جۆرێک ژار، دەبێتە هۆی هەڵزرنگانی پێست و سەرهەڵدانی ئازارەکانی پێست.

*شێوەی گواستنەوە....
Transmission :

نەخۆشی سوورەتا لە ڕێگای پەیوەندی و لێکەوتنەکان، بەتایبەت منداڵان بڵاو دەبێتەوە. هۆکاری ئەم نەخۆشییە لە ڕێگای هەناسەدان لە هەوای پیس و بەکارهێنانی کەلوپەلی هاوبەشی تێوەدراو، وەک لەیستۆک و دەفری  خۆراک دەگوازرێتەوە، نەخۆشی سوورەتا لە ڕۆژێک پێش دەرکەوتنی نیشانەکانەوە، تا کۆتایی نەخۆشییەکە گیرۆیە. هەرچەند تا دێ ، گیرۆ بوونی کەم دەکا.
تووش بوون بە نەخۆشی سوورەتا، تا ڕادەیەک دووبارە نابێتەوە.

*نیشانەکانی..... Symptoms

نیشانەکانی سوورەتا بەزۆری بریتی یە لە ئازار و کزەی ناو قوڕگ، تای ٣٨ پلە یان زیاتر، سەرەتا کاژێکی سپی یان ئاماڵ زەرد سەر زمانی منداڵ دەگرێت کە پاش ماوەیەک بەرەو سووری دەچێ. پرز و قوتکەکانی زمان گەورەتر دەبێ و وەک شیلک (تووە فەرەنگی)ی لێ دێت، لەوانەیە ئاڵووەکانی قورگی منداڵ  سوور هەڵبگەرێت دەموچاوی نەخۆش سوور دادەگەڕێ، لە کاتێکدا کە دەوری دەمی کز و بێڕەنگە.
نیشانە گشتییەکانی تر بریتی یە لە...

لەرز، ئازار، نەمانی ئارەزووی خواردن، هەڵماسینی گرێ لیمفاوییەکان، بێتاقەتی و بێحاڵی، دڵ تێکچوون و ڕشانەوە.

ئازارەکانی پێست لە ڕۆژی دووهەمەوە دەردەکەوێ و ٢ تا ٥ ڕۆژ دەمێنێتەوە. ئەم ئازارانە لە هەڵبزرکانی پێستی بنباڵ، مل، پشت گوێ و سینگەوە دەست پێ دەکا و پاشان تەواو لەش دادەگرێ. بەزۆری خورینی لەگەڵە. بڕێجار ئەم پێست بزڕکانە لە دەست، پێ و تەڕادی ڕاندا وەک هێڵیک دەکشێ و بە Pastia lines دەناسرێ. لە حەفتەی دووهەمدا لەگەڵ گوم بوونی ئازارەکان، پێست هەڵخستن دەست پێ دەکات.

تووش بوونی منداڵی ساوا بە سوورەتا زۆر دەگمەنە. پێستی نەخۆش لە خۆیدا گیرۆ نییە، بەڵام سترۆپتۆکۆکی ناو قورگی نەخۆش دەتوانێت بڵاو ببێتەوە و نەخۆشییەکە بگوازێتەوە.

*دەست نیشان کردن..... Diagnosis

دوای پشکنینی کلینکاڵی لای پزیشك هەندێك پێشنیاری پشکنینی خوێن و چاندنی بەکتریا دەکات،
پشکنینی ASO titer لە رێگای خوێنەوە بۆ دیاری کردنی جۆری بەکتریاکە وه زەرع کردنی بەکتریا بۆ قورگ لە رێگای Swab culture کە راستەوخۆ ئەنتی بایۆتیکەکە ئەدۆزێتەوە

*چارەسەری......Treatment

24 کاتژمێر دوای وەرگرتنی یەکەمین ژەمی دەرمانی ئەنتی بایۆتیك، سوورەتا لە گیرۆ بوون دەکەوێت.

وە هە ندێک دە رمانی وووەک 
ازیسرۆمایسین و اریسرۆمایسین و امۆکسلین و 
باراستۆڵ وو بڕوفین ئە درێت لە گە ڵ هە ندێک 
دە رمانی تر بڵام دبێت پزیشک دە رمانە کە 
دیاری بکات

#