شەلەل دەماغ یان شەلەلی مێشک (Cerebral pulsy) لە منداڵدا چییە؟
حاڵەتێکە بەهۆی گەشەنەکردن یان پوکانەوەی بەشێکی مێشکی منداڵ لە پێش لە دایکبوون یان لەکاتی لەدایکبوون یان لە هەندێک حاڵەتدا دوای لەدایکبوون بە ماوەیەکی کەم ڕوودەدات.
شەلەلی مێشک لە منداڵدا بەپێی شوێنی کاریگەری چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە کە کاریگەری لەسەر جووڵەی منداڵ درووست دەکات,لەوانەیە توشی پەلێل ببێت یان پەلەکانی سەرەوە واتە دەستەکان یان پەلەکانی خوارەوە واتە قاچەکان یان ڕەنگە هەرچوار پەل دەست و قاچەکان پێکەوە بگرێتەوە,حاڵەتەکەش بەجۆرێکە کە پەلی تووشبوو ناتوانێ بەشێوەیەکی ئاسایی بەکاربهێندرێ بەهۆی کرژبوونی ماسولکەکان,لاوازی و ناهاوسەنگی نێوان ماسولکەکان لەکاتی بەکارهێنان.
ئەو بەشەی مێشک کە کە دەپوکێتەوە یان بەباشی گەشەی نەکردووە پاش ڕوودانی حاڵەتەکە نە زیاد دەکات نە کەم دەکات واتە حاڵەتە یەکجار ڕوودەدات و ئیتر زیاد و کەم ناکات,ئەو خانانەی مێشک کە لەناو دەچن ئیتر جارێکی تر درووست نابنەوە و خانەی زیاتریش تووش نابێت,بەم شێوەیەش نەخۆشیەکە بە هەمیشەیی لەگەڵ کەسەکە دەمێنێتەوە.
هۆکارەکانی توشبوونی ئەم حاڵەتە زۆۆرن ,بەهۆی بەکارهێنانی دەرمان لەلایەن دایکەکەوە لەکاتی دووگیانی, کەوتن و بەرکەوتنی دەرەکی دایک,ئەشیعە ,یان لەکاتی لەدایکبووندا بەرکەوتنی کەلوپەلە پزیشکییە ڕەقەکان بەسەری منداڵ یان کەمی ئۆکسجین و شین بوونەوەی منداڵ و چەند هۆکارێکی تر..
یەکیک لە چارەسەرە گرنگەکان بۆ ئەم منداڵانە چارەسەری فیزیایی(علاج الطبيعي)ـە بەبەردەوامی .
