ئایا تۆش لەگەل بینینی ئەم وینەیە (باوێشكت ) دا؟
یەكیك لە دیاردە نامۆكان كە زۆربەمان هەستمان پی كردوە بەلام هۆكارەكەی نازانین ئەویش پەرچە باویشك دانە كاتیك كەسیك لەبەرامبەرت یاخود لە نزیكتەوە باویشك ئەدا ....
ئەم دیاردەیە تاكو ئەمروش وەلامیكی تەواوەتی نەدراوەتەوە لە رووی زانستیەوە . چەندین تویژینەوە لەو بوارەدا ئەنجام دراوە كە زۆربەیان پییان وابوە كە ئەو كەسانەی باویشك ئەدەن لە ئەنجانی باویشك دانی كەسیكی تر ئەوا پەیوەندی بە توانای (هاوسوزی) ئەو كەسەوە هەیە ...
بەلام لە تازەترین لیكۆلینەوە بە زانكۆی دیوك كە لە ژیر ناونیشانی Individual Variation in Contagious Yawning Susceptibility Is Highly Stable and Largely Unexplained by Empathy or Other Known Factors
بلاو بۆتەوە ئەوەی دەرخستوە كە ئەم دیاردەیە هیچ پەیوەندی بە ئاستی هاوسۆزی كەسەكان نیە بەلكو زیاتر پەیوەندی بە تەمەن هەیە . بەپیی تویژینەوەكە لەگەل گەورە بوونی تەمەن مرۆڤەكان كەمتر كاریگەر دەبن بەم دیاردەیە ... هەروەها لە هەمان تویژینەوە ئەوەی دەرخستوە ئەو منالانەی كە نەخۆشی ئۆتیزمیان هەیە زۆر بە دەگمەن باویشك دەدەنەوە لەگەل خەلكی دەوروبەریان
بەشیوەیەكی گشتی پەرچە باویشك تەنها لە مرۆڤ مەیمونی چامپانزی روودەدات ئەمەش بەهۆی هەستی بینین و بیستن و بۆن كردن لەنیوانیان وەك یەكە ...
لە كۆتایی دیاردەی پەرچە باویشك وەك نهینیەكی وەلام نەدراوە ماوەتەوە لە رووی زانستیەوە تاوە كو ئەمرۆ
لینكی تویژینەوە :
https://journals.plos.org/plosone/article?id=10.1371/journal.pone.0091773
