نه‌خۆشی میز ڕانه‌گرتن له مناڵان و تازه‌پێگه‌یشتوواندا :
مرۆڤ له شه‌ودا له باری ئاسایدا له یه‌ک جار که‌متر له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت بۆ مه‌به‌ستی میزکردن ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وێکی ئاسووده به بێ پچڕانمان هه‌بێت به درێژایی شه‌وه‌که. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کرداره‌ش جێبه‌جێبکرێت پێویسته مێشک مادده‌یه‌ک ده‌ربدات که هه‌ڵده‌ستێت به که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی میز به‌شێوه‌یه‌ک که میزه‌که زۆر خه‌ست ده‌بێته‌وه‌و ڕه‌نگێکی زه‌ردی تۆخی ده‌بێت که ئه‌مه‌ش باریکی ئاساییه.
جگه له خه‌ستبوونه‌وه‌ی میز پێویسته میزه‌ڵدانیش توانای گرتنه خۆی ئه‌و میزه‌ی هه‌بێت که دروست ده‌بێت له شه‌ودا و هه‌روه‌ها گورچیله‌کانیش ده‌بێت توانای پێویستیان هه‌بێت بۆ چڕکردنه‌وه‌ی میزه‌که .
که‌واته ۳ ئه‌ندامی له‌ش به‌رپرسن له‌وه‌ی که مرۆڤ له خه‌ودا بتوانێت میز کۆنترۆل بکات ، ئه‌وانیش مێشکه که مادده‌ی ڤاسۆپرێسین ده‌رده‌دات و گورچیله‌کانیش که هه‌ڵده‌ستن به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕێکی زۆری ئاوی ناو خوێن و خه‌ستکردنه‌وه‌ی میز و هه‌روه‌ها توانای میزه‌ڵدان له له خۆگرتنی بڕی پێویستی میز تا ئه‌و کاته‌ی که‌سه‌که خۆی ئاسایی به‌خه‌به‌ردێت.
بۆچی هه‌ندێک که‌س له خه‌ودا توانای کۆنترۆڵکردنی میزیان نامێنێت ؟
ئه‌م حاڵه‌ته پێی ده‌وترێت "خۆته‌ڕکردنی سهرجیگایی " یان" میزکردنی بێ ئاگایی" که دیارده‌یه‌کی تاڕاده‌یه‌ک باوه له مناڵانی ته‌مه‌ن ۵ بۆ ۷ ساڵان چونکه له ته‌مه‌نه‌دا هێشتا به‌ته‌واوه‌تی توانای کۆنترۆڵکردنی میز ته‌واو نه‌بووه و پێویستی به گه‌شه‌ی زیاتره. زۆربه‌ی مناڵان له ته‌مه‌نی ۵ ساڵیدا توانای کۆنترۆڵکردنی میزیان هه‌یه له خه‌ودا به‌ڵام ئه‌مه‌ش به پێی که‌سه‌کان ده‌گۆڕێت
. هۆکاری سه‌ره‌کی میز ڕانهگرتنهکه بریتیه له نه‌بوونی توانای خه‌ستکردنه‌وه‌ی میز که له ئه‌نجامی که‌می ده‌ردانی مادده‌ی "ڤاسۆپرێسین" له لایه‌ن مێشکۆکهی که‌سه‌که‌وه که کاری سه‌ره‌کی ئه‌م هۆرمۆنه خه‌ستکردنه‌وه‌ی میزه هه‌روه‌ها هه‌ندێ که‌س سه‌ڕه‌رای که‌می ئه‌م هۆرمۆنه میزهڵدانیشیان ده‌تونێت بڕێکی که‌می میز له خۆی بگرێت پێش ئه‌وه‌ی گرژ ببێت و به‌تاڵ ببێته‌وه له کاتی خه‌ودا بێ ئه‌وه‌ی که‌سه‌که کۆنترۆڵی هه‌بێت به‌سه‌ریدا.
نه‌خۆشی وه‌ک هه‌وکردنی میزه‌ڵدان و نه‌خۆشی شه‌کره.
زۆر خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه پێش خه‌وتن.
هۆکاری بۆماوه‌یی که هه‌ندێک خێزان له باوانه‌وه ئه‌و جیناته‌یان بۆ ده‌گوازرێته‌وه که ده‌بێته ئه‌م حاڵه‌ته .
کێشه‌ی خه‌و که هه‌ندێک که‌س خه‌ویان زۆر قووڵه و له کاتی پێویستدا خه‌به‌ریان نابێته‌وه.
ئایا له چی ته‌مه‌نێکدا ئه‌م حاڵه‌ته چاک ده‌بێت ؟
زۆربه‌ی مناڵان له ته‌مه‌نی ۵ ساڵیدا به دواوه به شێوه‌ێکی خۆرسک چاک ده‌بن . به‌ڵام له‌وانه‌یه تا ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری و دواتریش به‌رده‌وام ببێت، به‌ڵام له زۆربه‌ی که‌سدا له کۆتایدا به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی چاک ده‌بن جگه له هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تی.
ئایا پێویست ده‌کات سه‌ردانی پزیشک بکه‌م بۆ چاره‌سه‌ر؟
باشتره ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک جاریش بێت دایکان و باوکان مناڵه‌که‌یان به‌رن بۆ لای پزیشکی مناڵان یان پزیشکه پسپۆڕی میزه‌ڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ پشکنینی سه‌ره‌تای بۆ بکرێت و گریمانه‌ی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار نههێڵریت و پاشان هه‌ندێک ئامۆژگاری به‌سوود و چاره‌سه‌ر بدرێت پێان.
چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته چیه؟
۱.هه‌ندێک هه‌نگاو هه‌یه که ده‌بێت په‌یڕه‌و بکرێن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ڕووداوی سه‌رجێگا ته‌ڕکردن پێش به‌کارهێنانی ده‌رمان .
۲.ده‌رمان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی گرژ بوونی میزه‌ڵدان له خه‌ودا
۳.ده‌رمان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی که‌می هۆرمۆنی 'دیسمۆپرێسسین' که به چه‌ند شێوه‌یه‌ک هه‌یه وه‌ک قه‌تره و حه‌ب.
د.کاردۆ حسن سالح
پزیشکی میزەڕۆ