#هەستیارترین_قۆناغ
#قۆناغی_باڵغ_بوون
*
#باڵغ_بوون بریتییە لە گەشەسەندنی کۆئەندامی زاوزێی و ئامادەبوونی کەسەکە بۆ خستنەوەی وەچە ،کە بە چەند گۆڕانێکی جەستەیی و زیندەگیدا تێپەڕ ئەبێت و کاریگەری لەسەر دەروون و باری کۆمەڵایەتی کەسەکە ئەبێت ...
**
#باڵغ_بوون_لە_چی_تەمەنێک_ڕوو_ئەیات
باڵغ بوون بە گشتی لە شوێنێکەوە جیاوازە بۆ شوێنێکی تر بەڵام بە گشتی لە کچاندا لە نێوان تەمەنی 10-14 ساڵی روو ئەیات لە هەندێ لە شوێنە گەرمەکان هەندێ کچ لە تەمەنی 9 ساڵیش باڵغ ئەبن ،وە لە کوڕاندا بە گشتی لە نێوان تەمەنی 12-16 ساڵی ڕوو ئەیەن ...
پێشتر لە ساڵی 1900 بە گشتی تێکرای باڵغ بوون لە تەمەنی 15 ساڵئ رووی ئەدا بەڵام ئێستا بە هۆی گۆرانی خۆراک و گۆرانە ژینگەییەکانەوە لە تەمەنی 12 ساڵی رووئەدات بە تێکرایی ...
#گۆڕانە_جەستییەکانی دەست پێ کردنی باڵغ بوون
#لە_کچاندا بە گشتی یەکەم گۆران تیایاندا بریتییە لە گەورەبوونی مەمکیان وە بە دوایدا هاتنی مووی عەورەتیان و پاشانیش مووی بن باڵیان ، بە شێکی کەمی کچان پێش ئەوەی مەمکیان دەست بە گەورە بوون بکات مووی عەورەتیان دێت ... وە سوڕی مانگانەیان هەمیشە لە دوای هەموو ئەوانە روو ئەدات بە گشتی دوو ساڵ و نیو لە دوای ئەو گۆڕانکاریانە سوڕی مانگانەشیان دەست پێ ئەکات ،
#لە_کوڕاندا یەکەم گۆڕانکاری بریتییە لە گەورە بوونی گونەکانیان بە گشتی لە تەمەنی یانزە ساڵ بە دواوە روو ئەیات و کەوا گەورە بوونەکە چوار بۆ شەش مانگ ئەخایەنێت ..
وە پاشان گەورە بوونی عەورەتی بە دوادا دێت ، بەردەوام گەورە بوونی گوون و عەورەت پێش هاتنی مووی عەورەتە
وە پاشان ئەوان مووی عەورەت دەست بە گەشە کردن ئەکات ...
وە پاشان مووی بنباڵ زیاد ئەکات و دواتریش دەنگی گڕ ئەبێت و بە دوایدا ماسولکەکانی گەورە ئەبن و کۆتا قۆناغیش هاتنی مووی ریش و سمێڵە ...
****
#هەندێ_گۆڕانی_تر کە لەو کاتەدا روو ئەدەن
#درێژ_بوونی_باڵا
درێژبوونی باڵایان زۆر خێرا ئەبێت کەوا دوو بۆ سێ سال ئەخایەنێت لە %17-18 درێژی باڵایان لە کاتی باڵغ بووندا رووئەیات ...
#چڕبوونی_ئێسکەکانیان
لەو کاتەدا ئێسکەکانیان مادەی زیاتر وەرئەگرن و زیاتر چڕ ئەبنو پانتر ئەبن و ئیتر لەوەو دوا گەشەیان زۆر خاو ئەبێتەوە ...
***
#گۆڕانە_دوورنییەکان
گۆرانە دەروونییەکان لەگەل ئەو گۆرانە جەستەییانەدا رووئەدەن کە لە کاتی باڵغ بوون روو ئەیات بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە ،زۆربەی کات کەسەکە تووشی قەلەقی و سەرسوڕمان ئەبێت کە ئەوەش شتێکی ئاساییە ،بەڵام ئەگەر بارەکەی توند بوو کەوا زیان لە خۆی یان کەسێکی تر بدات ئەوا ئەبێت بە پزیشکی دەروونئ نیشان بدەن ...
***
#ئەو_بارە_پزیشکیانەی کەوا روو ئەدەن لەو کاتەدا
1- #زیپکە
لە زۆربەی کچان و کوراندا لە کاتی باڵغ بوون بە هۆی گۆرانکاری هۆرمۆنەکانیان زیپکەیان لێ دێت ..
2- #گەورەبوونی_مەمک لە کوراندا
بە نزیکەیی لە نیوەی کوراندا مەمکیان کەمێک کەورە ئەبیت کەوا 6 بۆ 18 مانک ئەخایەنێت بە هۆی گۆرانی هۆرمۆنەکانییەوە ..
3- #هەندێک_کچ بە هۆی سوری مانگانەیانەوە تووشی کەم خوینی ئەبن
4- #هەندیکجار چاویان زەعیف ئەبێت
5- #هەندیک_کچ_تووشی_نارێکی و زۆر خوێن بەربوون ئەبن کەوا ئەبێت ببرێنە لای پزیشک ..
**
هەندێکجار هەندی کەس پێش وادەی ئاسایی دەست بە باڵغ بوون ئەکەن لە کچاندا لە تەمەنی 7 ساڵی یان کەمتر و لە کوڕاندا لە تەمەنی 9 ساڵی یان کەمتر ،هەندیکجار بە هۆی هەندێک نەخۆشییەوەیە کە ئەبێت چارەسەر بکرێن ،
وە هەندێکجار هەندێ کەس لە تەمەنی درەنگتر دەست ئەکەن بە باڵغ بوون لە کوراندا لە تەمەنی 14 ساڵی لە کچاندا لە تەمەنی 13 دەست ئەکەن بە گۆڕانەکانی باڵغ بوون ئەویش هەندێکجار بە هۆی نەخۆشییەو ئەبیت چارەسەر بکرێت ...
#هەندێ_ئامۆژگاری_بۆ_دایک_و_باوکان
1- #پێویستە لە کاتی باڵغ بوون لەگەل مناڵەکەت دابنیشیت و شتەکەی بۆ روون بکەیتەوە ،وە پێی بڵێی کەوا ئەو رووداوانە شتانێکی ئاساین و ئیتر تۆ دوای ئەو قۆناغانە پێ ئەگەیت و گەورە ئەبیت و پێویست بە دڵتەنگی ناکات و هەموو کەس پێویستە بەم قۆناغانەدا تێپەڕ ببێت و شتێکی ئاساییە و بە پێی کات لەگەلیان ڕادێیت و گۆڕانەکان کۆتاییان دێت ...
2- #ئەبێت بەردەوام پاڵپشتی دەروونی بکەیت
ئەگەر خۆشت نەتتوانی بە جوانی بۆی روون بکەیتەوە ئەتوانی سەردانی پزیشکی پێ بکەیت تا روون کردنەوەی تەواو وەربگرێت ..
3- #لەم_کاتانەدا رەنگە زۆرێکیان حەز بە ئەنجامدانی خووی نهێنی بکەن بۆیە کاتێک بە تەنها چوونە ژوورێکەوە راستەوخۆ مەچۆ ژوورەکە نەکا لەو کاتەدا خەریکی ئەو کارە بێتو تووشی شۆک و تەریق بوونەوەی بکەیت ...
4- #باسی کاتی باڵغ بوونی خۆتی بۆ بکە تا تێبگات شتێکی ئاساییە
5- #بۆ_ڕوون بکەوە کەوا هەر کەسەو شێوەی جەستەی بە جۆرێکە تا جەستەی خۆی پێ کەم نەبێت لە چاو هاوڕێکانئ وە پێی بڵێ کەوا خواردنی تەندروست زۆر گرینگە بۆ هەبوونی جەستەیەکی جوان و پتەو ..
6- #هەول_بدە یارمەتی بدەیت لە کاتی قەلەقییەکانیدا
7- #کاتێک توڕە ئەبێت تۆ نەرم بە لەگەلی تا توڕەییەکەی کۆنترۆڵ ئەبێت ..
8- #هەوڵ بدە کاتی بدەرێ بۆ ئەوەی قسەت بۆ بکات و هەست بکات تۆ گرنگی پێ ئەدەیت ..
9- #بە_قسەی خۆش هەڵسووکەتەکانی چارەسەر بکە وەک لەو کاتانەدا حەز بە جلی نارێک ئەکەن و یان بۆ ماوەیەکی زۆر لە حمام ئەمێنێتەوە بە شتێکی ئاسایی وەریبگرە .. بەڵام مەهێڵە لە کۆنترۆل دەربچێت داوای هەرچی کرد بۆی جێبەجێ بکەیت ..
10- #دەربارەی زیپکە و زۆربوونئ چەوری دەموچاوی قسەی لەگەل بکەو رێنمایی بدەرێ ...
11- #لەگەل کچەکەت قسە بکە دەربارەی سووری مانگانەو بۆی روون بکەوە کەوا شتێکی ئاساییەو وە فێری بەکارهێنانی سانتی بکە... و یارمەتی بدە لە کاتی ئازاری مانکانە..
12- #لەکەل کوڕەکەت قسە بکە دەربارەی قەبارەی عەورەتی و پێی بڵێ کەوا قەبارە گرینگ نییە ئەگەر بچووکیش بێت ،هەورەها ئاو هاتنەوەی لە کاتی خەودا بۆ شی بکەوە کەوا شتێکی ئاساییەو پێویست بە شەرم ناکات. و هەروەها
گەورە بوون ئازار لە مەمکی شتیکی ئاساییە هەموو ئەوانەی بۆ روون بکەوە .. وە رەپ بوونی بەیانیان شتێکی ئاساییە ..
13- #قسەی لەگەل بکە دەربارەی مووی عەورەت و مووی بنباڵ و هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کە لاشەیدا روو ئەدەن ..
#زانستی_پزیشکی
#soran_q_m