ئەو دەرمانانەی نابێ بە منداڵ بدرێ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 21 أكتوبر 2018

ئەو دەرمانانەی نابێ بە منداڵ بدرێ

کۆمه‌ڵێک ده‌رمان نابێت بدرێن به‌ منداڵ:
******
زۆرن ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بێ راچێته‌ی پزیشک ده‌فرۆشرێن، به‌ڵام زۆر گرنگه‌ دایکان و باوکان ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ ده‌رمانانه‌ به‌کارنه‌هێنن بۆ منداڵه‌کانیان بێ رێنمایی پزیشک:

۱ ـــ ئه‌سپرین و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ئه‌سپرینیان تێدایه‌: بۆ ته‌مه‌نی که‌متر له‌ ( ۱٦ ساڵ ) ناگونجێت.

۲ ـــ شروبی کۆکه‌ و نه‌هێشتنی به‌ڵغه‌م: بۆ ته‌مه‌نی که‌متر له‌ ( ۳ ساڵ ) نابێت ؛ کاتێک منداڵه‌که‌ کۆکه‌ی زۆره‌ وبارودۆخی ته‌ندروستی خراپه‌ ؛ سه‌ردانی پزیشک بکه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌.

۳ ـــ شروب و ده‌رمانی رشانه‌وه‌ کاتێکک منداڵ ده‌ڕشێته‌وه‌، بێ راوێژی پزیشک.

٤ ـــ ده‌رمانی سکچوون بێ رێنمایی پزیشک.

٥ ـــ شروب و ده‌رمانێک بۆ منداڵێکی دیکە نوسرا بێت کاتێک هه‌مان نه‌خۆشی هه‌بووه‌.

٦ ـــ شروب و ده‌رمانێک بۆ مرۆڤی گه‌وره‌ نوسرا بێت کاتێک هه‌مان نه‌خۆشی هه‌بووه‌.

۷ ـــ هه‌ر ده‌رمانێک مێژووی به‌کارهێنانی به‌سه‌ر چوو بێت.

۸ ـــ بڕێکی زۆرتر له‌ ئاستی رێگه‌پێدراو له‌ پاراسیتۆڵ.

۹ ـــ شروب و حه‌ب و شافی پڕۆفین و ده‌رمانە هاوپۆلەکانی به‌ منداڵێک ره‌بووی هه‌بێت، هه‌روه‌ها پڕۆفین نابێت بدرێت به‌ منداڵێک ته‌مه‌نی له‌ سێ مانگ که‌متر بێت.

۱. ــ ده‌رمانی دژه‌زیندە ( ئه‌نتی بایوتێک ) کاتی په‌تا و هه‌ڵامه‌ت، به‌ تایبه‌ت بۆ ته‌مه‌نی که‌متر له‌ ( ۳ ساڵ ) ؛ زۆربه‌ی جار پێویست ناکات و زیانی زۆری هه‌یه‌. 
٭٭٭٭٭٭٭٭
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی