شەقیقە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 29 أكتوبر 2018

شەقیقە

--- نه‌خۆشی شه‌قیقه‌  ( سه‌رئێشه‌ی لایه‌کی سه‌ر ) یان مایگریه‌ین :
--- گرنگترین زانیاریه‌کان :هۆکار و جۆره‌کانی :
--- تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ــــ به‌شی یه‌که‌م ;
ــــ شه‌قیقه‌ بریتی یه‌ له‌ سه‌رئێشه‌یه‌کی زۆر و به‌هێز و زۆربه‌ی کات دڵ تێکه‌ڵ هاتن و ڕشانه‌وه‌ و هه‌سستیاری زۆر به‌ ڕووناکی و بۆن  و ده‌نگی به‌رز ، سه‌رئێشه‌که‌ به‌ زۆری  بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عات تا سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ؛ هه‌رچه‌نده‌ به‌ ژانه‌سه‌ری لایه‌کی سه‌ر ناسراوه‌  به‌ڵام هه‌ندێک حاڵه‌ت ئازار له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی سه‌ردا هه‌یه‌ ۰ 
&&&& هۆکاری نه‌خۆشی شه‌قیقه‌ :
ـــ تا ئێستا هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی شه‌قیقه‌ به‌ ته‌واوی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی زاناکان کۆکن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هۆکاری بۆماوه‌یی کاریگه‌ری زۆره‌ و توێژینه‌وه‌کان ده‌ریان خستووه‌ که‌ تێک چوونێک له‌ کرۆمۆسۆم و جینه‌کان هه‌یه‌ و له‌وه‌ ده‌چێت که‌ په‌ه‌یوه‌ندی به‌ سیستمی بۆری خوێنی ترایجێمنه‌ڵه‌وه‌ (  Trigeminovascular system) هه‌بێت که‌ به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی مێشک ؛ کاتێ هۆکارێکی ده‌ره‌کی وه‌ک که‌مخه‌ویی یان خۆراکێکی دیاریکراو ده‌ماری ترایجێمنه‌ڵ ده‌ورژێنێت ؛ کۆمه‌ڵێ مادده‌ی کیمیاوی ده‌ڕێژرێت  وه‌ک سیڕۆتینین ئازار دروست ده‌کات له‌گه‌ڵ  (  CGRP) که‌ ده‌بێته‌ هۆی کشانی بۆری خوێنه‌کانی مێشک و دروست بوونی  هه‌وکردن و ئازار 
 &&&& گرنگتترین هۆکاره‌کانی ورژاندن و زیاتر بوونی شه‌قیقه‌ :
۱ ـــ سترێس و قه‌له‌قی ۰ 
۲ ـــ تێک چوونی خه‌و ، که‌م خه‌وی ، خه‌وتنی زۆر ۰ 
۳ ـــ زۆر خواردنی مادده‌ی کاڤیین که‌ به‌زۆری له‌ چا و قاوه‌ و  خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان دا هه‌یه‌ ؛ هه‌روه‌ها له‌پڕ وازهێنان له‌ خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌ ۰ 
٤ ــ  نه‌خواردنی ژه‌مێکی خواردن ، به‌ڕۆژوو بوون ۰ 
٥ ـــ هیلاکی زۆر و ماندووبوونی به‌رده‌وام ۰ 
٦ ـــ سوڕی مانگانه‌ ۰  
۷ ـــ تێک چوونی فشاری ئاووهه‌وا ، ڕه‌شه‌بای به‌هێز ، سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر به‌رزایی ، ناو فڕۆکه‌ ۰ 
۸ ـــ خواردن ؛ وه‌ک په‌نیر ، سێو ، مۆز ، مزره‌مه‌نیه‌کان ، گه‌نمه‌شامی ، چه‌ره‌س ، پیاز ، ته‌ماته‌ ، نه‌سته‌له‌  ، خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان  به‌ تایبه‌ت شه‌راب ، بوونی مادده‌ی حافزه‌ له‌خواردن دا وه‌ک نترات و ( MSG (monosodium glutamate)) هتد ۰ 
۹ ـــ ئاو نه‌خواردنه‌وه‌ به‌ بڕی پێویست و  وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش ۰ 
۱۰ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان وه‌ک ئه‌ده‌لات ، ئیندۆمید ، هۆرمۆنی ئیسترۆجین وه‌ک له‌ حه‌پ و ده‌رزی مه‌نع ۰ 
۱۱ ـــ ده‌نگی به‌رز ، ژاوه‌ژاو ، بۆنی تیژ ۰ 
۱۲ ـــ جگه‌ره‌کێشانی پاسیڤ ؛ واته‌ یه‌کێکی تر جگه‌ره‌بکێشێت له‌و شوێنه‌ و نه‌خۆشه‌که‌ جگه‌ره‌کێش نه‌بێت ۰  
&&&& جۆره‌کانی نه‌خۆشی شه‌قیقه‌ :
--- شه‌قیقه‌ گه‌لێک جۆری هه‌یه‌ به‌ڵام گرنگترین دوو جۆری بریتین له‌ :
۱ ـــ شه‌قیقه‌ که‌ ئۆرای له‌گه‌ڵ بێت : ئۆرا بریتی یه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ پێش هاتنی سه‌رئێشه‌ نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ستی پێ ده‌کات وه‌ک : تێک چوونی بینین ، بینینی تیشک یان وێنه‌ یان هێڵی هه‌مه‌جۆر یان خاڵی جیاواز ، کوێربوونی کاتی  ، لێڵی له‌ بینین ،  بۆنکردنی بۆنێکی نامۆ ،ئاو به‌ لووت دا هاتنه‌وه‌دا ، گوێ زرگانه‌وه‌ ، نه‌مانی هه‌ستکردن یان هه‌ستی سه‌یر وه‌ک دڵخۆش بوون بێ هۆکار  ۰ 
۲ ـــ شه‌قیقه‌ی بێ ئۆرا ؛ یه‌کسه‌ر ژانه‌سه‌ره‌که‌ ده‌ست پێ ده‌کات ۰ 
---- له‌ به‌شی دووه‌م دا باس له‌ نیشانه‌کانی شه‌قیقه‌ و چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانکردن وتازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی ده‌که‌م پشت به‌خوا ۰ 
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری