ئازاری پەنجە گەورەی دەست - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 30 أكتوبر 2018

ئازاری پەنجە گەورەی دەست

ئازاری پەنجە گەورەی دەست یا هەوکردنی جومگەی مەچەک دوای منداڵبوون چیەو چۆن چارەسەر دەکرێت؟؟؟
De Quervain’s tenosynovitis
ئەم نەخۆشیە بریتیە لە هەوکردنی بەستەری ماسولکەی پەنجە گەورە بەهۆی تەسکبونەوەی کەناڵی بەستەرەکە لێخشاندن زۆر دەبێت ولە ئەنجام دا هەو دەکات دەبێتەهۆی ئازار لە شوێنی پەنجەگەورەومەچەک کە ئەمیش لە ئازاری کەمەوە دەست پێدەکات تا ئازاری زۆر توند 
گرنگترین نیشانەکانی بریتین لە:
یەکەم:هەست کرد بە ئازار لە بەشی مەچەک وپەنجە گەورە ئەم ئازارەلەپڕە هەندێک جار کەمەو وردە وردە زیاد دەکات
دووەم:بوونی ئازار لە کاتی جوڵەو دەست لێدان لەو شوێنە
سێهەم: هەڵاوسانی مەچەک وبەشی دواوەی پەنجە گەورە
چوارەم:سڕبوون لە بەشی پشتەوەی پەنجە گەورە
پێنجەم:هەست رد بە گیربوونی جوڵەی پەنجە گەورە لە کاتی جوڵاندا
شەشەم: بوونی دەنگی تایبەت ئەمەش لە کۆمەڵێکیان دا ڕوو دەدات
هۆکارەکانی ئەم نەخۆشیە:
زۆر ئیش کردن وبرینداری یا خود زیان پێگەشتن بە زەبری دەرەکی دیارترین هۆکارە بەزۆری هەردوو دەست توش دەبێت لەو دایکانەی کە لە تەمەنێکی منداڵیەوە یا تەمەنێکی زووتر شوو دەکەن یا ژنێک یا کچێکی گەنج کە منداڵێک بەخێو دەکات مەرج نیە منداڵی خۆی بێت ئەویش چانسی توشبوونی زۆرە
بەڵام خۆشبەختانە ۷٠_۸٠ بەبێ نەشتەرگەری پزیشکی پسپۆڕ دەتوانێت چارەسەری بکات
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی شێوازی چارەسەر کردن 
پەیوەندی بە پەیجەکەوە بکەن
د.بڵند گۆران تاڵەبانی
پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری و
 چاودێری ووردوچارەسەری ئازار بەبێ بەنج