زیانەکانی پانتۆڵی تەنگ بۆخانمان............
لەئێستادا زۆرێك لە كچان و خانمان بۆچوونە دەرەوەی ماڵ و سەر كار و خوێندنیان پانتۆڵی تەنگ و تەسك لەپێ ئەكەن, كە هەندێكجار توانای جوڵە و هەڵسوكەوتیشیان ناهێڵێت, جگە لەوەی كە زیانیشی زۆرە بۆ ئەندامی زاووزێ و ئاییندەی مناڵ بوون و ئەگەری نەزۆك بوونیشیان.
لەوبارەیەوە و لە توێژینەوەیەكی نوێیدا, دكتۆر (جۆرج یواقیم)ی ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی ئافرەتان و مناڵ بوون و سەرۆكی سەنتەری پزیشكیی ئەمریكی ڕایگەیاند: ئامۆژگاریی كچان و ئافرەتان دەكەین كە بەهیچ شێوەیەك پانتۆڵی تەنگ و تەسك لەپێ نەكەن, بەتایبەتی كە ماوەی چەند كاتژمێرێك بخایەنێت, چونكە ئەوە ئەبێتە هۆی دروستبوونی هەوكردن لە دیوارەكانی ئەندامی زاووزێیان و ئاست و توانای مناڵ بوونیان كەم دەكاتەوە, هەروەك ئەو كارە لەوەرزی هاویندا گرفتی زۆر زیاترە بۆیان, چونكە ئەو ئەندامەیان ڕێژەیەكی زیاتری عارەق دەكاتەوە و ئەوەش ئەندامیان تووشی هەوكردن و پیس بوون بە جۆرەها ڤایرۆس و بەكتریا و نەخۆشیەكانی پێست دەكات.
ئەو پزیشكە پسپۆڕە لەبارەی زیانەكانی لەپێكردنی پانتۆڵی تەسكەوە, ووتیشی: ئەو كارە دەبێتە هۆی دروستبونی ئازار لە خـوارووی پشت و درێژكردنەوەی ماوە و ڕۆژانی كەوتنە ناو سوڕی مانگانە و گرفتی سووربوونەوە و هەوكردنی ئەندامی زاووزێی كچان و دواتریش زیان گەیاندن بە میزەڵان و گورچیلەكانی.
دكتۆر جۆرج ڕێنمایی كچانیش دەكات بەوەی كە جل و بەرگی فروان و لە لۆكە دروستكراو لەبەر بكەن, چونكە ئەوە بۆ تەندروستیی گشتییان و ئەندامی زاووزێیان بەتایبەتی زۆر بەسوودە, جگە لەوەی كە دەروونیشیان ئارام و جەستەیان تەندروست دەبێت.
#Nurs Eing