نه‌خۆشی برينى گه ده چييه چییه‌و چۆن سه‌رهه‌ڵ ده‌دات
What's Peptic ulcer and how its happen???
"نه‌خۆشه‌كان سه‌ردانی پزیشك ناكه‌ن تا نه‌خۆ شییه‌كه كاریان تێده‌كات"
نه‌خۆشی قورحه له‌رێگه‌ی به‌كتریایه‌كه‌وه‌یه توشی مرۆڤ ده‌بیێت‌و گه‌ده‌و دوانزه گرێی بریندار ده‌كات تا ده‌گاته ده‌می دوانزه‌گرێ، پسپۆرێكی ئه‌و بواره‌ش باس له‌نیشانه‌و هۆكارو چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌كات كه توشی زۆرێك له‌هاووڵاتیان ده‌بێت.
نه‌خۆشی قورحه‌ی مه‌عیده له‌رێگه‌ی به‌كتریاوه توشی مرۆڤ ده‌بێت‌و ده‌بێته هۆی برینداربوونی گه‌ده‌و دوانزه‌گرێی، "به‌كتریاكه ناوی Helicobacter pylori تاساڵی 1982 نه‌دۆزراوه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه تائه‌و كاته هۆكاری برینی دوانزه‌گرێ نه‌زانرابوو"، هه‌ربۆیه هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دروستبوونی به‌كتریا له‌گه‌ده‌و دوانزه‌گرێ.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه
كه‌سی توشبوو ناوه‌ڕاستی سكی هه‌ست به‌سووتانه‌وه‌و گه‌رماوی گه‌ده ده‌كات، یان له‌كاتی خه‌ودا ئازاری ناوه‌ڕاستی پشتی كه‌سه‌كه خه‌به‌ر ده‌كاته‌وه، "له‌كاتی برسێتیدا ئازاری ده‌بێت، به‌ڵام به‌خواردن ئازاره‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه".
ه‌ده‌ر له‌وه‌ش جیاوازی له‌نێوان قورحه‌ی گه‌ده‌و دوانزه‌گرێدا هه‌یه، ئه‌وه‌ی گه‌ده له‌تێرییدا ئازاری ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوانزه‌گرێ له‌برسێتیدا ئازاری ده‌بێت"، هاوكات ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌یانیاندا ئازاریان هه‌بێت قورحه‌ی دوانزه‌گرێیانه، ئه‌وانه‌شی له‌عه‌سراندا ئازاریان هه‌بێت قورحه‌ی گه‌ده‌یانه.
هۆكاره‌كان :
1. خواردن كه به‌هاراتی توون‌و ترشی زۆری جۆری تێدا بێت.
2. زۆر خواردنی ده‌رمانی ئازار به‌تایبه‌تی NSAD كه بۆ ئازاری ئێسك‌و جومگه به‌كاردێن، به‌تایبه‌تی كاتێك گه‌ده به‌تاڵ بێت، واته له‌كاتی برسێتیدا.
3. قه‌له‌قی‌و خه‌فه‌ت‌و بیركردنه‌وه، كه ترشی گه‌ده زیاد ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی ده‌بێته هۆی بڕینی گه‌ده... ....
خۆپاراستن‌و چاره‌سه‌ر :
ویسته هاووڵاتیان ژه‌مه‌كانی نانخواردنیان زیادبكه‌ن‌و هه‌ر ژه‌مێك بڕێكی كه‌م نان بخۆن، "نه‌خواردنی حه‌ب به‌بێ چاودێری پزیشك به‌تایبه‌ت حه‌بی ئازارشكێن، نه‌خواردنی به‌هارات‌و ترشی‌و توونی، دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌دڵه‌ڕاوكێ‌و قه‌له‌قی".
ئه‌و نه‌خۆشییه له‌پێش ساڵی 1982 نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراوه‌و له‌دوای ئه‌وه‌وه تاڕاده‌یه‌ك بوه‌ته چاره‌سه‌ر بۆی، به‌ڵام له‌ساڵانی 1990 ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه گه‌یشتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان