برینی پێست - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 6 أكتوبر 2018

برینی پێست

جۆرەكانی برینی پێست
پێست ئەندامێكی زۆر گرنگە وە بەهێڵی یەكەمی بەرگری لەش دادەنرێت ، لەگەڵ بەخشینی جوانی بە ڕوخساری مرۆڤ و ڕێكخستنی پلەی گەرمی لەش 
بریندار بونی پێست دەبێتە هۆی خوێن. بەربون و وە مەترسی چونە ناوەوەی میكرۆبی كوشندە بۆ ناو لەش وەكو دەردەكۆپان (كزاز) كە ئەم میكرۆبە لەناو خۆڵ و خاكدا هەیە و بەرگێكی بەدەور خۆیدا دروست دەكات و ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە

جۆرەكانی برینی پێست :بە حاڵی پاكی
لەدوای كۆنتڕۆڵ كردنی نەزیفی خوێن دەبێت گرنگی زۆر بدرێت بە حاڵەتی پاك و پیسی برینەكە
لە هەموی گرنگتر بریتیە لە دەست نیشانكردنی برینی پاك و برینی پیس بوو
 -برینی پاك بەهۆی شتێكی پاك ڕوودەدات وە بە شتی پیس وەكو خۆڵ پیس نەبووە
- برینی پیس بەهۆی شتێكی پیس ڕوودەدات و وە یا خۆڵ و شتی تری تێدەچێت

جۆرەكانی برینی پێست بە شێوەكەی:
١. ڕووشان: كە بەشێكی تەنكی سەرەوی پێست بریندار دەبێت بەهۆی پێكانی شتێكی زبر، نەزیفی خوێن كەمە بەڵام ڕێژەی مەترسی التهابی میكرۆبی و توشبون بە دەردەكۆپان (كزاز) زۆرە كە دەبێت ئەم برینە بە ئاو زۆر بەباشی بشۆردرێت وە بە سابوناوێكی خەفیف پاك بكرێتەوە و هەرچی خۆڵ و پیسیە دەبێت لاببرێت ویان بە موكێش دەربهێنرێت و لەدوای  ووشك كردنەوەی برینەكە بە گۆزێك یان قوماشێكی خاوێن ئەمجا چینێكی تەنك لە مەڵهەمی دژەمیكرۆب وەكو ( تێتراسایكلین یا نیۆمایسن یا جێنتامایسین....) دەدرێت لە برینەكە و بە باندجێكی خاوێن دەبەسترێت 
٢. بڕین بە شتێكی تیژ: كە لێواری برینەكە ڕێكە و بەڵام لەوانەیە خوێن بەربون زۆر بێت وە زیاتر پەیوەستە بە ئامێری برینداربونی كە پاك بێت یان پیس یەكەمین شت ڕاگرتنی نەزیف وە دواتر
ئەگەر درێژی برینەكە لە  ٢ سانتیمەتر زیاتر بوو وە یان لە نیو سانتیمەتر زیاتر قوڵ بوو پێویستی بە دوورینەوە هەیە بە ( تەقەڵ، كلیپس یا لەزگە) تا لێواری برینەكە نزیك بكرێتەوە لەیەك و زوو برینەكە خۆش بێتەوە
٣. لەتوپەت بونی پێست
٤. لێبونەوەی پێست
٥. كون بونی پێست بە دەرزی ، بزمار یا  گوللە
٦. قرتاندنی ئەندامێك وەكو پەنجە، دەست  یا پێ