هۆکاری ئازاری مەمک - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 6 أكتوبر 2018

هۆکاری ئازاری مەمک

هۆکاری ئازاری مەمک لە خانمان دا چیە ؟

ژه‌ماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئافره‌تان ده‌ناڵێنن به‌ ئازاری مه‌مك ، وه‌ بۆته‌ هۆی دروست كردنی قه‌له‌قیه‌كی زۆر له‌لایان و ده‌ترسن له‌وه‌ی ببێته‌ هۆی دروست بوونی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك .

كه‌واته‌ هۆكاره‌كانی ئازاری مه‌مك چین ؟

_گۆڕانكاری له‌ هۆڕمۆنه‌كانی مانگانه‌ : یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ ئازاری مه‌مك . له‌وانه‌یه‌ له‌ زۆڕێك له‌ كاته‌كانی توش بوون به‌ سوری مانگانه‌ ئافره‌ت توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ببێت ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ زیاد بوونی هۆڕمۆنی ئیسڕۆجین تیایدا . له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ماندوبون ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌ دروست بوونی ئازار له‌ مه‌مك.

_ پۆشینی ستیانی نه‌گونجاو و ته‌سك : قه‌باره‌ی جۆری ستیان به‌هه‌مان شێوه‌ هۆكاره‌ بۆ ئازاری مه‌مك.

_ خواردنی هه‌ندێ جۆری ده‌رمان : خواردنی ده‌رمانه‌كانی سوڕی مانگانه‌و حه‌بی مه‌نعی دووگیانی و نه‌زۆكی هۆكارن بۆ دروست بوونی ئازاری مه‌مك.

_ كێشه‌ی باڵانسی ترشه‌ چه‌وریه‌كان : دروست بوونی كێشه‌ له ترشه‌ چه‌وریه‌كانی خانه‌كانی مه‌مك به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئازار دروست كردن له‌ مه‌مك