--- نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له مناڵان :
--- مه‌ترسیه‌کانی بۆ سه‌ر دڵ و خوێنبه‌رکان :
--- زیانه‌کانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له مناڵان :
ــــ به پێی تازه‌ترین لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له مناڵان مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه له سه‌ر دڵ و بۆری خوێنه‌کان چونکه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خراپ و یورێک ئه‌سید و زیاد بوونی به‌رگری جه‌سته دژی ئه‌نسۆلین ؛ هه‌روه‌ها خواردنی ژه‌می ناته‌دروست له به‌یانی دا هه‌مان مه‌ترسی هه‌یه ، بێگومان پێشتر چه‌ندین زیانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له مناڵان ئاشکرا کراوه که گرنگترینینان ئه‌مانه‌ن ۰
--- زیانه‌کانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له مناڵان :
۱ ــــ دابه‌زینی ئاستی فێربوون و زیره‌کی و نزم بوونه‌وه‌ی نمره‌کانی له خوێندن دا ۰
۲ ـــ زیاد بوونی ئه‌گه‌ری که‌می مادده‌ی ئاسن و کانزا و ڤیتامینه‌کان ۰
۳ ـــ زیاد بوونی ئه‌گه‌ری زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی له ته‌مه‌نی مناڵی و له داهاتوودا ۰
٤ ـــ لاوازی و که‌می کێش له‌و مناڵانه‌ی ئیشتهایان که‌مه و ژه‌ه‌کانی تریش که‌م خۆراک ئه‌خۆن ۰
٥ ـــ دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی مناڵ و کورتی باڵا ۰
٦ ـــ هیلاکی و شه‌که‌تی و هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی به به‌رده‌وامی ۰
۷ ـــ تێک چوونی میزاج و دڵته‌نگی و گۆشه‌گیری ۰
۸ ـــ زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره و شێرپه‌نجه له داهاتوودا ۰
۹ ـــ که‌م بوونه‌وه‌ی چالاکی و جووڵه و ئاره‌زووی وه‌رزش ۰
--- تێبینی : ژه‌می به‌یانی پێویسته پێش سه‌عات هه‌شت و چاره‌ک خورا بێت له زۆربه‌ی ڕۆژه‌کانی ساڵ و له وه‌رزی هاوین دا پێش سه‌عات هه‌شت و چل و پێنج خوله‌کی به‌یانی خورا بێت ۰
--- له داهاتوویه‌کی نزیک باشترین جۆره‌کانی ژه‌می به‌یانی بۆ مناڵان بڵاو ده‌که‌مه‌وه پشت به خوای گه‌وره و میهره‌بان ۰
ئاماده‌کردنی دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به په‌یجی دکتۆرکامه‌ران ژاژڵه‌یی
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/