چۆن فڵچەی ددانەکەت هەڵدەگری دوای ددان شتن ؟
پێویستە لە شوێنێکی وشک دابنرێت و شوێنەکە شێدار نەبێت (نابێت لە حەمام و شوێنە شێدارەکان دابنرێت) تاکو گەشەی بەکتریای تیا ڕوونەدات
پێویستە فڵچەی ددان لە شوێنێک دابنرێت کە کراوەبێت و داخراوە نەبێت ، وە سەری فڵچەی ددانەکە ڕووەو سەرەوەبێت و بەر فلچەی ددانی تر نەکەوێت
پێویستە فڵچەی ددان ماوەی ۳ بۆ ٦ مانگ جارێک بگۆڕدرێت یان زووتر لەو کاتە ، هەرکات بینیت فڵچەی ددانەکەت ڕیشاڵەکانی خواربوونە یان لێی ڕۆشتووە و بەرز و نزمی تێکەوتووە ئەوە پێویستە بگۆڕدرێت
پێویستە فڵچەی ددان ڕۆژانە بە مادەی پاککەرەوە(یان غەرغەرە) پاکبکرێتەوە تاکو ڕێگربێت لە گواستنەوەی میکرۆبب لە دامدا .
#ڕێنمایت_دەکەم_بۆ_دەم_و_ددانێکی_تەندروست
ئامادەکردنی هیوا فاتح
پزیشکی نەخۆشیەکانی دەم و ددان