نزگرە (بەرچیچک): Hiccup
دیاردەیەکی باوە و لە هەموو کەسێک ڕوودەدات بەتایبەت لە پیاوان, نزگرە لە ئافرەت و منداڵی ساواش ڕوودەدات بەلام کەمتر لە پیاوان.
نزگرە ڕوودەدات لە ئەنجامی گرژ بووی پەردەی ناوپەنچک (دایافرام) کە پێکهاتوویەکی ماسولکەییە هەردوو بۆشایی سک و قەفەسەی سینگ لە یەک جیا دەکاتەوە.
هۆکارەکان:
لەگەل ئەوەی تا ئێستا نەتوانراوە هۆکاری سەرەکی نزگرە و چارەسەریشی بە دروستی دیاری بکرێت بەلام بە زۆری هۆکارەکان ئەمانەن:
۱ـ خواردنی زۆر و خێرا خواردن
۲ـ زۆر خواردەوەی کحول
۳ـ قووتدانی هەوای زۆر
٤ـ جگەرەکێشان
۵ـ گورانی لە ناكاوی پلەی گەرمی واتا خواردنی شتێکی گەرم سەرەتا و دوواتر خواردنی شتێکی سارد
٦ـ فشاری دەروونی
بەزۆری نزگرە لەماوەی چەند خولەکێک خۆی دەروات هەندێ جار تا ماوەی چەند سەعاتێک دەمێنێت . لە هەندێ حاەتی دەگمەن بۆ ماوەی مانگێک دەوێنێت ئەمەش دکتۆری پسپور هۆکار و چارەسەری دیار دەکات
زیانەکانی نزگرەی درێز خایەن:
۱ـ کەم بوونەوەی خەو
۲ـ لە دەستدانی کێشی لەش
دیارترین هوکارەکانی نزگرەی درێژ خایەن:
۱ـ هەبوونی کێشە لە کۆئەندامی دەمار وەک شێرپەنجە و هەوکردن و برینداری
۲ـ هەبوونی کێشە لە کردارە کیمیایەکانی لەش وەک میتابۆلیزم
۳ـ دارووشان یان بریندار بوونی دەمارەکانی مێشک لە مل و سەر و سینگ
٤ـ سرکردن و نەشتەرگەری
۵ـ نەخۆشیە دەروونیەکان
چـــارەسەری بێ دەرمان:
وەک لە سەرەتاش ووتمان تا ئێستا نەتوانرەوە چارەسەری تەواوی نزگرە بدۆزرێتەوە بەلام تۆ دەتوانی لە مالەوە ئەمانە تاقی بکەیتەوە:
۱ـ ڕاگرتنی هەناسە بۆماوەیەک پاشان دەست پێکردنەوەی بە هێواشی بە جۆرێک ۱۰ هەناسەدا بێت لە خولەکێک
۲ـ واردنەوەی پەرداخێک ئاو بە خێرایی
۳ـ خواردنی مڵاکێک چا شەکری وورد یان هەنگوین.
بة هيواى لةش ساغيتان