چەند ڕێگەیەك بۆ خۆپاراستن لە بەكتریای گەدە
بەكتریای گەدە یەكێكە لەو گرفتە تەندروستیانەی بەهۆی چەند هەڵەیەكەوە توشی مرۆڤ دەبێت و ساڵانە بەهۆیەوە چەندین كەس لەجیهاندا گیان لە دەستدەدەن، بۆ خۆپاراستن لەتوشبون بە بەكتریای گەدە باشتر وایە لەم هەڵانە دوربكەویتەوە.
- شۆردنی دەست بە ئاو و صابون دوای توالیت و پێش نان خواردن.
- دوربكەوەرەوە لهو خۆراكانەی كە باش نەكوڵاون.
- خۆراكی سەر دانەپۆشراو مەخۆ.
- خواردنی ئەو خۆراكانەی كە ئۆمیگا3 ی زۆرە وەكو ماسی و چەرەسات.
- خواردنی ئەو خۆراكانەی كە هەرسكردن ئاسان دەكەن وەكو سەوزەوات.
- بەكارنەهێنانی پێداویستی كەسی دیكه بۆ خۆپاراستن و دوركەوتنەوە لە توشبون.
- شۆردنەوەی سەوزەو میوە بە ئاو و سركە بە باشی.
- ئەو خۆراكانە بەكاربهێنە كە زۆرتر پیازو سیرو زەنجەفیلی تێدایە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری.