نەخۆشی هۆڕمۆنەکان چی دەگرێتەوە؟
پێویستە بزانیت لە چ حاڵەتێک سەردانی پزیشکی پسپۆری هۆڕمۆنەکان دەکەیت؟
1 ئەگەر ئافرەت مو لەدەم و چاوی پەیدا بو
2 ئەگەر پیاو مو لەلەشی کەم بوەوە
3 ئەگەر مرۆڤ هەستی بەلەش گەرم داهاتن کرد
4 ئەگەر کێشی لەشت دابەزی لەخۆیەوە
5 ئەگەر کێشی لەشت زیادی کرد
6 ئەگەر ئافرەت کێشەی سۆڕی مانگانەی هەبو
7 ئەگەر چ پیاو چ ئافرەت کێشەی منداڵبونی هەبو
8 ئەگەر هەرزەکار یان مناڵ باڵای کورت بێت
9 ئەگەر گرێ و ناڕەحەتی لەپێشەوەی ملت هەبێت
10 ئەگەر نەخۆشیەکەت بە هی غودە دەستنیشان کرا بەڵام نەتزانی چیەو چۆنە.