#نیشانەكانی_كەمی_مەگنسیۆم
#گرنگی_مەگنسیۆم
#_سەرچاوەكانی_مەگننیسیۆم
مەگنسیۆم یەكێكە لە گرنگترین كانزاكانی لە لەشی مرۆڤدا بوونی هەیە لە دوای ئاو و ئۆكسجین و مادە خۆراكییە سەرەكییەكانی تر، هەروەها لە كالسیۆم و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم گرنگترە و بەرپرسە لە رێكخستنی رێژەی هەرسێكیان لە خوێندا.
تێنیبوون یەكێكە لە دیارترین نیشانەكانی كەمی مەگنسیۆم كە بەهۆیەوە لەش كەمی ئەو كانزایە رادەگەیەنێت، هەروەها كەمی مەگنسیۆم دەبێتە هۆی قەبزی و گرژییەكانی سووری مانگانە و گرژبوون لەكاتی میزكردن و سەختی قووتدان و هەستیارییەكی زۆر بۆ ژاوەژاو و كێشە لە سیستمی دەمار و خەوزڕان و نیگەرانی و ترسان و زیاد لەپێویست چالاكبوون و ترسان لە شوێنی كراوە و سڕبوون هیتریش.
پزیشكان وریایی لە كەمی ئەو كانزایە دەدەن كە رەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە، چونكە توێژینەوەكان ئاماژە دەكەن كە هەموو ئەو كەسانەی بەدەست كەمی مەگنسیۆمەوە دەناڵێنن زیاتر ئەگەری دروستبوونی كیچشەی دروستكردنی شەكرەیان لە خوێن هەیە.
#زانستی_پزیشکی
#soran_q_m
گرنگی مەگنسیۆم:
*لە رێگەی خاوكردنەوەی ماسولكەی دیواری لوولەكانی خوێن هاتوچۆی خوێن ئاسان دەكات.
*كار بۆ بەرهەمهێنانی پرۆتین لەناو لەش دەكات.
*كاری سیستمی دەمار ئاسانتر دەكات.
*ئاستی كۆلیسترۆلی زیانبەخش كەم و كۆلیسترۆلی سوودبەخش بەرز دەكاتەوە.
*پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت.
*رێگری لە جەڵتەی دڵ دەكات.
*رێژەی كالسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە خوێن رێك دەخات و یارمەتی هەرسكردنی كاربۆهیدرات دەدات.
*دەچێتە پێكهاتەی ئێسك.
*یارمەتی ئافرەتی دووگیان دەدات بۆ جێگیربوونی سكەكەی و لە لەبارچوون و منداڵبوونی پێش وەخت دەیپارێزێت.
سەرچاوەكانی:
رێژەی ئاسایی پێویست بۆ وەرگرتنی مەگنسیۆم لە رۆژێكدا دەگاتە 300 ملیگرام بۆ پیاوان و 280 ملیگرام بۆ ئافرەتان كە لە رێگەی چەرەزاتی وەك بادام و كازۆ و گوێز و گوڵەبەڕۆژە و كونجی پاقلەمەنی وەك لۆبیا و سەوزەی وەك سپێناغ و كاهو و شوكوڵاتەی كاڵ بەتایبەتی هەریەك لە نیسك و مۆز و خواردنی دەریایی دەست دەكەوێت.
#زانستی_پزیشکی
#soran_q_m