دانەخرانی بڕبڕەی پشت - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 3 أكتوبر 2018

دانەخرانی بڕبڕەی پشت

Spina bifida 
یان بە کوردی دانەخرانی بڕبڕەی پشتی پێدەوترێت.
- حاڵەتێکی ترە لە منداڵی تازە لەدایکبوودا دەبینرێت،بریتییە لە دانەخرانی ئێسکی بڕبڕەی پشت و وەرنەگرتنی شێوەی ئاسایی خۆی بەدەوری دڕکە پەتکدا لەقۆناغەکانی سەرەتای دروستبوونی منداڵدا.
* بەپێی کاریگەرییەکەی دووجۆری جیاوازی هەیە :-
- جۆری یەکەم نیشانەیەکی روون و ئاشکرای نیە یان هەندێک جار نیشانەی وەک پەڵەیەک لەسەر پێست و بونی هەندێک موو لە ئاستی ئەو بڕبڕەیە دروستدەبێت بەڵام کاریگەرییەکی وەهای لەسەر منداڵەکە نییە ،تەنانەت هەندێ جار ئەگەر ئەشیعەی بۆ نەگیرێ دەرناکەویت،ئەم جۆرەیان پێویستی بە نەشتەرگەری نییە.
ـ جۆری دووهەم لەئاستی بڕبڕە دانەخراوەکە تورەکەیەک دروست دەکات و دێتە دەرەوە کە شلەیەکی تێدایە و هەندێک جۆری قورسی هەیە کە دڕکەپەتکیش دێتە ناو تورەکەکەوە.ئەم جۆرەیان کێشەی گەورە بۆ منداڵەکە دروست دەکات، تەنانەت زۆرجار دەبێتە هۆی شەلەلبونی هەردوقاچ.
بەگشتی ئەو منداڵانەی کە ئەم حاڵەتەیان هەیە چەن نیشانەیەکیان هەیە وەک (کێشەی دڵ،گەورەبونی سەری منداڵ زیاد لە ئاستی ئاسایی،لاوازی ئاستی زیرەکی و کێشەی ئێسک).
هۆکاری سەرەکی نەزانراوە بەڵام هۆکاری بۆماوەیی و ژینگەییش کاریگەریان هەیە لەسەر دروستبوونی.
وەرگرتنی (فولیک ئەسید) لەلایەن ئافرەتەوە سێ مانگ پێش دروستکردنی منداڵ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی حاڵەتەکە.
*چارەسەرەکانی ئەم حاڵەتە بریتین لە نەشتەرگەری و دەرمان و ڕاهێنانەوەی سروشتی و کەلوپەلی تایبەت و یارمەتیدەر بۆ حاڵەتەکە.