--- خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ دڵه‌کزێ :
--- ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌بنه هۆی زیاد بوونی دڵه کزێ :
--- باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ دڵه‌کزێ :
ــــ پێشه‌کی :
ـــ دڵه‌کزێ وه‌ک هه‌موو کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی زۆر گرنگه هۆکاره‌کانی ده‌ست نیشان بکرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بوونی نیشانه‌ی تری وه‌ک دابه‌زینی کێش به خێرایی ، ڕشانه‌وه ، بوونی خوێن له ناو پیسایی و ڕشانه‌وه ، که‌مخوێنی ، ڕه‌ش بوونی ڕه‌نگی پیسایی ، به‌رده‌وام بوونی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ۰۰ هتد ۰
--- خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ دڵه‌کزێ :
۱ ـــ میوه مزره‌مه‌نیه‌کان : لیمۆ و سندی و پڕته‌قاڵ ؛ به‌تایبه‌ت گیراوه‌کانیان یان به شێوه‌ی شه‌ره‌به‌تی فرێش ۰
۲ ـــ سیر و پیاز ۰
۳ ـــ ته‌ماته : پێویسته که‌می لێ بخورێت و به هێواشی و به جوانی بجورێت ۰
٤ ـــ مادده‌ی کاڤایین بۆ نموونه : چا و قاوه و کاکاو و سۆدا : بۆ چا و قاوه ڕۆژانه دوو کووپ زیاتری لێ نه‌خورێته‌وه ۰
٥ ـــ خواردنه‌وه گازیه‌کان : چونکه ده‌بنه هۆی ئاوسانی گه‌دده بێجگه له بوونی کاڤایین ۰
٦ ـــ نه‌سته‌له ۰
۷ ـــ بیبه‌ری توند و به‌هاراتی توند و ترشیات و ترش و لیمۆن دۆزی ۰
۸ ـــ شیر : هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه دڵه‌کزێ نه‌هێڵێت به‌ڵام دواتر ده‌بێته هۆی خرابتر بوونی به تایبه‌ت شیری ته‌واو چه‌وری ۰
۹ ـــ خواردنه‌وه کحولیه‌کان ۰
۱۰ ـــ خواردنی سورکراوه و زۆر بر‌ژاو و خواردنی چه‌ور وه‌ک ڤاست ڤوود و به‌ز و دوگ۰
۱۱ ـــ پیتزا ۰
۱۲ ـــ ساس و ماێونیز و که‌چه‌پ ۰
--- باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ دڵه‌کزێ :
۱ ــــ سه‌وزه و میوه بێجگه له مزره‌مه‌نیه‌کان و شلێک ۰
۲ ــــ مۆز ۰
۳ ــــ زه‌نجه‌بیل ۰
٤ ــــ ماست ۰
٥ ــــ هه‌نگوین ۰
٦ ــــ گوڵه به‌یبوون ۰
۷ ــــ شۆڤان و چه‌رسی کاڵ و گوێز ئاردی بۆر و برنجی بۆر ۰
۸ ــــ سپێنه‌ی هێلکه ۰
۹ ـــــ سرکه‌ی سێ‌و ۰
۱۰ ــــ ماسی و گۆشتی مریشک ۰
۱۱ ـــــ زه‌یتی زه‌یتوون ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به په‌یجی دکتۆرکامه‌ران ژاژڵه‌یی
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/
