لەوزەتێن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 5 نوفمبر 2018

لەوزەتێن

لەوزەتێن چییە؟ هۆكارو چارەسەرییەكانی

لەوزەتێن بریتیە لەدوو گرێی لیمفاوی كەدەكەونە هەردوو لای قوڕگ و بەرگریكاری یەكەمن لەتوشبوون بە بەكتریا و ڤایرۆس و بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری جیاجیاوە تووشی هەوكردن و هەڵاوسان دەبن و پێویست دەكات چارەسەر بكرێت.

جۆرەكانی هەوكردنی لەوزەتێن:

*هەوكردنی توندی لەوزەتێن: نیشانەكانی دەمێنێتەوە لەماوەی نێوان 3 بۆ 4 رۆژ تاوەكو 2 هەفتە.

*هەوكردنی دووبارەی لەوزەتێن: نەخۆش لەماوەی ساڵێكدا چەند جارێك تووشی دەبێت.

*هەوكردنی بەردەوامی لەوزەتێن: نەخۆشەكە بەردەوام نیشانەكانی دەبێت وەكو هەوكردنی گەروو و لەوزەتێنەكان و بۆنی ناخۆشی دەم.

نیشانەكانی هەوكردنی لەوزەتێن:

1- هەڵئاوسانی لەوزەتێن و دەركەوتنی پەڵەی سپی و زەرد لەسەر لەوزەتێنەكان.

2- ئاستەنگی لە قوتدانی خواردن و بۆنی ناخۆشی دەم.

3- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و تەنگە نەفەسی.

4- گۆڕانكاریی لەدەنگ بەهۆی هەوكردنی لەوزەتێنەكان.

5- هەڵئاوسانی لیمفە گرێكان بەتایبەت لە ناوچەی مل و قوڕگ.

چارەسەركردنی هەوكردنی لەوزەتێن:

- چارەسەركردن لە ماڵەوە: كەسی توشبوو دەتوانێت خۆی چارەسەر بكات لەماڵەوە ئەویش بەپشوودان و خواردنەوەی شلەمەنی زۆر ، غەرغەرەكردن بەئاوی گەرم و خوێ‌ و دوركەوتنەوە لە شوێنی تەپ و تۆزاوی و جگەرەكێشان.

- بەكارهێنانی ئەنتی بایوتیك: ئەوەش لەكاتێكدا بەكاردێت كە هەوكردنەكە بەهۆی بەكتریاوە بێت و بەپێی رێنمای پزیشك دەبێت.

- نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێن: بۆ ئەو نەخۆشانە دەكرێت كەهەوكردنی زۆر و دووبارەیان هەیە و لەلایەن پزیشكی پسپۆرەوە بڕیاری لێ‌ دەدرێت.