ئازاری ئەژنۆ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 28 نوفمبر 2018

ئازاری ئەژنۆ

ئایە تووشی پێکان بوویت لە کاتی وەرزشدا ؟؟؟
ئازارت بۆ دروست ئەبێت لە کاتی وەرزشدا ؟؟؟
ئازاری ئەژنۆ کێشەی زۆرینە یە لەوانەی کە وەرزشەوانی پرۆفیشناڵن تا ئەوانەی کەھەندێ جار وەرزش ئەکەن .
ھەندێک جار ھەندێک دەرزی بەکار دەھێنرێت بۆ ناو جومگەکە بۆ یارمەتی زوو چاک بوونەوەو کۆنترۆڵکردنی ئازاری جومگەکە ، ئەم دەرزیانەش بریتیین لە مانەی خوارەوە : 
١- دەرزی کۆرتیزۆن : بەکاردێت بۆ کەم کردنەوەی ھەوکردن و کۆنترۆڵکردنی ئەو ئازارەی لەکاتی پێکانەکەدا دروست بووە ..لەم حاڵەتانەدا بەکار دێت : 
برینداربوون و دڕانی کرکراگەی ئەژنۆ ..
لەکاتی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆ ..
داخورانی ئەژنۆ ..
داخورانی کڵاوەی ئەژنۆ و ھەوکرنی ژێی ماسولکەکانی دەوری ..
ھەوکردنی بورسا لەئەژنۆدا ( بورسا : کیسەیەکی پچوکە ئەکەوێتە نێوان ئێسکەکانەوە کە مادەیەکی لینجی تیایە یارمەتی ئاسانکردنی جووڵەی ئێسکەکان ئەیا لەسەر یەک ) ..
٢- دەرزی ھایلۆرۆنیک ئەسید : کەئەمەش لەنێو خەڵکدا بە دەرزی لینجی بە ناوبانگە ..کاریگەری ھەیە لەسەر زیادکردنی لینجی ناو جومگەکەو کەم کردنەوەی بەرکەوتنی ئێسکەکان و کەم کردنەوەی ھەوکردن ..زیاتر لەکاتی داخوورانی جومگەکەدا بەکار دێت ..
٣- دەرزی پلاسما (PRP) : یەکێکە لە باشترین ڕێگاکانی چارەسەر ، لەبەر ئەوەی ماددەی لەشی خۆت بەکاردەھێنرێتەوە بۆ چارەسەر ، ئەویش بە وەرگرتنی ڕێژەیەک لە خوێنی خۆت بە سێتی تایبەت پاشان جیاکردنەوەی پلاسمای خوێنەکە کە ھۆرمۆنی گەشەی تیادایە بە ئامێری تایبەت ، ئینجا لێدانی پلاسماکە بۆ ناو جومگەکە ، لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا بەکار دێت :
برینداربوون و دڕانی کرکراگەی ئەژنۆ ..
لەکاتی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆ ..
داخورانی ئەژنۆ ..
داخورانی کڵاوەی ئەژنۆ و ھەوکرنی ژێی ماسولکەکانی دەوری ..
٤- پرۆلۆثیراپی : بریتییە لە لێدانی دەرزییەکی تایبەت کە ماددەی شەکری تێدایە بە ڕێژەیەکی زۆر ئەکرێتە ناو جومگەکە ئەمەش ھەوکردنێکی کەمی کاتی دروست ئەکات کە یارمەتی چوونی خوێن بۆ جومگەکە زیاد ئەکات ، بەمەش یارمەتی دروست بوونەوەی خانەو کرکراگە داخوراو بریندارەکان ئەدات ، یەکێکە لە تازەترین ڕێگاکان بەس لەوانەیە ھەتا ٣ جلسەی پێویست بێت بۆ چاک بوونەوەی تەواو ..لەم حاڵەتانەدا بەکار دێت : 

برینداربوون و دڕانی کرکراگەی ئەژنۆ ..
لەکاتی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆ ..
داخورانی ئەژنۆ ..
داخورانی کڵاوەی ئەژنۆ و ھەوکرنی ژێی ماسولکەکانی دەوری ..
لەو نەخۆشانەدا بەکار ناھێنرێت کە نەخۆشی ڕۆماتیزمیان ھەیە ...
٥- ستیم سیل ( خلايا الجذعية ) : ئەویش بە وەرگرتنی خانەی تایبەت لەلەشی خۆت و دیسانەوە لیدانی بۆ ناو جومگەکە ، ئەمەش یەکێکە لە ڕێگا تازەکان بەس بە داخە وە لێرە نیە.. چونکە تەکنیکی تایبەت و ئامێری تایبەتی پێویستە ...یارمەتی دروست بونەوەی خانە شکاوو بریندارەکان ئەدات ...

د. ھەڤین کمال شاە محمد 
پسپۆری بێھۆشکاری و ئازار شکاندن ..
ئەندامی پڕۆفیشناڵی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن ..