كۆتا بابەتی مانگی ئۆكتۆبەر- مانگی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمك
بەگوێرەی تازەترین توێژینەوە كە لە زانكۆی هارڤارد لەلایەن توێژەرانی سكوڵی پزیشكی یە وە ئەنجامدراوە سەوزەو میوەكان مەترسی توشبوون بە
شێرپەنجەی مەمك كەمتر دەكەنەوە.
.
توێژەران دەڵێن ئەو خانمانەی ڕۆژانە سەوزە و میوە جۆراوجۆرەكان دەخۆن مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجە كەمترە لەو خانمانەی سەوزە و میوە لە خۆراكی ڕۆژانەیاندا بەكارناهێنن.!
توێژەرەكان شیكاری بۆ داتاكانی توێژینەوەكان دەكەن كە هەموو چوارساڵ جارێك لە ساڵی 1980 وە ئەنجام دەردرێت بە بەشداری پێكردنی (88.301) كەس لەتوێژینەوەكەیاندا. وە لە توێژینەوەكەیاندا لەڕێگەی فۆرمی كۆكردنەوەی زانیاری بەشدار بووانەوە هەموو ساڵێك شیكردنەوە دەكەن بۆ ئەو هۆكارانەی مەترسی توشبوون بەم جۆرە شێرپەنجە زیاد دەكەن , وەك تەمەن, كێشی زۆر , جگەرەكێشان, بوونی كەسی توشبوو بە شێرپەنجە لە خێزاندا.
.
لە تازەترین دەرەنجامەكانی توێژنەوەكەیاندا كە لە ڕۆژی 6 /7/2018 دا لە گۆڤاری نێودەوڵەتی شێرپەنجەدا بڵاوكراوەتەوە , توێژەرەكان بۆیان ڕوون بوویەوە كە ئەو خانمانەی ڕۆژانە بڕی 5.5 كوپ سەوزە و میوەی كوڵا ویان فرێش دەخۆن مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك بەڕێژەی % 11 كەمترە لەو خانمانەی كە بڕی 2.5 كوپ دەخۆن.
توێژەران ئەوەیان دۆزیەوە كە زۆرخواردنی سەوزەو میوەكان مەترسی توشبوون بە گرێ شێرپەنجەیی یە مەترسی دارەكانیش كەم دەكاتەوە.
ئەم توێژینەوەیە پشتگیری كراوە لەلایەن :
(National Institutes of Health Grants) و (The Breast Cancer Research Foundation.).
بەپێی دەرەنجامە بەدەستهاتوەكانی توێژینەوەكە كاریگەرترین سەوزەو میوەكان بریتین لە , سەوزەكانی وەك برۆكلی و هاوشێوەكانی , سەوزە و میوە ڕەنگ زەردەكان وە هەروەها میوە و سەوزە ڕەنگ پرتەقاڵی یەكان .
بۆیە لە پێناو تەندروستی بەگشتی و دوور بوون لە مەترسی یەكانی توشبوون بە شێرپەنجە , ڕێنمایی خانمان دەكەین كە بەكارهێنانی سەوزە و میوە لە ژەمەخۆراكی یەكانیاندا بكەن بە خویەكی هەمیشەیی تا لەم نەخۆشی یە بەدوور بن .
بەهیوای تەندروستی بۆ هەمووان.
سەرچاوە/
وێب سایتی سكوڵی پزیشكی زانكۆی هارڤارد
