گەڕی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 9 نوفمبر 2018

گەڕی

🔴 گڕووبوون یان ( Scabies )
جڕب بریتیە لە کێچ هەموو گیانت دەخورێ .

ئامادەکردنی ( Aser S. Pharmacist )

بە ئینگلیزی پێ ی دەڵێن scabies
نەخۆشیەکە بەهۆی زیندەوەرێکەوەیە کە پێ ی دەڵێن سارکۆپتیس سکایبی ( sarcoptes scabiei ).

🔷 نیشانەکانی:- 
① خورانێکی زۆری لەگەڵە بەتایبەتی لە شەواندا.
② سووربوونەوە.
③ کەمێک ئەستوور بوون بەڵام ئیلتهابات نیە.
④ ئازارێکی کەمی لەگەڵدایە.

🔷 چارەسەرکانی بە دەرمان:-
① permethrin cream %5 with Permethrin soap.
② Benzyl benzoate  lotion %25
③ Crotamiton cream
④ Sulfar ointment %10

🔴 زۆربەی گیراوەکان دەتوانی شەو لێی بدەی بەیانی بیشۆی تاکوو چاک ئەبی یاخود دەتوانی لێی بدەی پاش 30 دەقە خۆت بشۆی.

⚫ تێبینی / کرێمی permethrin سینگڵ دۆزە   دەبێ هەر یەک دانە بۆ یەک جار بەکاربێت.
 
🔴 ئاگاداری و خۆپاراستن لەم شتانەی خوارەوە زۆر پێویستە :-
① دوور کەوتنەوە لە خورانی جەستە و بریندار نەکردنی .
② ئەم کاتەی ئەم حاڵەت تووش بوو مەڕۆ ناو خەڵک چوونکە لەوانەیە بیگرێتەوە.

بەهیوای سوود