تا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 17 نوفمبر 2018

تا

تا Fever
بریتیە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش ، بەگشتی کە پلەی لەش لە 37.5°C یان 99.5°F زیاتر بێت بە تا دەستنیشان ئەکرێت .
هۆکاری دروست بوونی تا لە بەرگری کردنی لەش بەرامبەر نەخۆشی روودەدات کە ئەوانیش .
-هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە.
-هەڵامەت .
-هەوکردنی گۆێ.
-هەوکردنی گورچیلە یان میزاڵدان .
-وەهەروەها نەخۆشیە باوەکانی ناو مناڵ دڕکەومێکوتە{.chickenpox and whooping cough}...هیتر
*زۆر ئەستەمە لەلایی دایکان و باوکانەوە کە کۆرپەکەیان ببینن بگری و لەشی زۆر گەرم بووبێت ،ئەمەش وا لەدایکان و باوکان ئەکات کە زۆر دوودڵبن و بشلەژێن بۆیە ئاسانتر رێگا بۆ دڵنیابوون لەمناڵکەیان پێوانەکردنی پلەی گەرمی لەشی مناڵکەیان بە گەرمیپێووە .

ئەگەر پلەی گەرمی لەشی مناڵەکەیان لەم حالەتانەدابوو دەبێت بە زووترین کات دکتۆر ئاگادار بکرێتەوە .
-ئەگەر کۆرپە تەمەنی لە ٣مانگ بچووکتر بوووە پلەی گەرمی لەشی 38°Cیان 101°F یان زیاتر بێت .
-ئەگەر کۆرپە تەمەنی لەنێوان ٣ مانگ بۆ ٦ مانگدا بێت وە پلەی گەرمی لەشی 39°C یا 102°F یان زیاتر بێت.
-ئەگەر کۆرپە تەمەنی لە٦ مانگ زیاتر بێت ئەوە زوتر هەستی پێدەکرێت چونکە مناڵ زیاتر بیانوو ئەگرێت و سەرئەنەتەوە .
بۆ چارەسەرکردن و دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی مناڵ:
-ئەگەر مناڵ تا هەبێت پێویست و زۆر گرنگە کە ئاو و شلەمانی زۆری بدرێتێ ئەگەر مناڵەکەش تینوی نەبێت هەردەبێت برێکی کەم ئاوی بدرێتێ بۆ ئەوەی رێژەی شلەی لەشی کەم نەبێتەوە .
-پێویستە هەمیشە مناڵەکە فینک بێت بۆ نمونەئەگەر مناڵەکە خەوتبوو چەرچەفێکی تەنک پیابدرێت نەک بەتانی ئەستوور .
-پلەی گەرمی ژوور 18°C بێت ئەگەر پێویستی کرد پەنجەرە یاخود فێنک کەرەوە دابنرێت .
-بەچاودێری پزیشک paracetamol یان ibuprofen بدرێتری ،بەڵام نابێت هەردووکی بدرێترێت لە یەککاتدا.
-بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی مناڵ دەتوانرێت مناڵەکە بشۆرێت بە ئاوی شلەتێن . 
-کەم کردنەوەی جلی زۆر لەبەری و لابردنی دایبی یارمەتی دابەزینی تا دەدات .
تێبینی:
١-هەندێک جار لەگەڵ تادا چەند نیشانەیەکی تر دەردەکەوێت کە ئەوانیش رشانەوە و سوربنەوەی پێست و دەرکەوتنی زیبکەی بچوک لەسەر پێست و هەناسەتونگی و گەشکە و فێ، کە لەم حەڵەتانەدا پێویستە بەزووترین دکتۆر بیبینێت.

٢-هۆکاری دروست بوونی تاهەندێکجار دەگەرێتەوە بۆ نەخۆشیەبەکتریایەکان.
-التهاب السحاياmeningitis :هەوکردنی پەردەی پارێزی چواردەوری مێشک دەگرن لەگەڵ درکەپەتک .
-ژەهراویبونی خوێن septicaemia :هەوکرنی خوێن .
-هەوكردن كۆئەندامى ميز (UTI).
-هەوکردنی سییەکان pneumonia .
..ئەبێت زۆر چاودێری ساوا و مناڵ بکرێت و لە کاتی بەرزبونەوەی پلەی گەرمای لەشیدا و بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لێنەکرێت و زوو چارەسەربکرێت ..