ڕیباتی ئەژنۆ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 16 نوفمبر 2018

ڕیباتی ئەژنۆ

ریاتی ئەژنۆ

چەند ریبات لە ئەژنۆ هەیە؟ كاری ئەم ریباتانە 
چیە ؟ كوامەیان زیاتر توشی پچرانو بریندار بون دەبیت؟ هۆكاری چیە توشی پچران دەبیت ؟ نیشانەی پچرانی چیە ؟ چارەسەری چیە ؟

ئەژنۆ ٤ ریبات سەرەكی تیادایە كاری ئەم ریباتانە ئێسكی ران (femer)بە ئسكی قاچ (tibia and fibula) دەبەستنەوە 

پرسیار
ناوی ریباتەكان چین؟

وەڵام
LCL ، MCL ، ACL ، PCL

پرسیار 
كوامەیان زیاتر توشی پێكان دەبێت؟

وەڵام
ئەوەی لەهەمویان زیاتر پەستانی دەكەوێتە سەر ریباتی ئەمامیە واتا ACL 

پرسیار
كێ زیاتر توشی پچران یاخود بریندار بونی ریباتەكان دەبێت ؟

وەڵام
ئەو كەسانەی كە وەرزشەوانن یاریەكەیان راكردن و وەستانی لەناكاوی تێدایە بۆ نمونە 
یاری تێنس 
یاری باسكە 
یاری تۆپی پێ 

پرسیار
نیشانەكانی چین؟

وەڵام
-دەنگی (قرتە)یاخود كرتە كردن دوای پێكانێك
-ئازارێكی زۆر لەو كاتەدا
-بەرادەیەك ناتوانی یاریەكە تەواو بكەیت
-ئاوسان یاخود ئەستوربونی جومگەی ئەژنۆ دوای چەند كاتژمێرێك لە پێكانەكە
-هەست كردن بەكەمی جێگیر بونی ئەژنۆت لەو كاتەی كە قورسای لەشت دەكەوێتە سەری و ئازار
-كەسەكە وەكو ئاسایی ناتوانێت باز بدات و لەسەر پێكانی خۆی وەكو پێشتر بەجێگیری بوەستێتەوە

پرسیار
هۆكارەكانی بریندار بون یاخود پچران چین ؟
خۆتان بە دور بگرن لەم هۆكارانە ئەوا بەرێژێكی باش خۆتان پاراستوە

وەڵام
-لەناكاو گۆرینی ئاراستە 
-راكردن و لەناكاو وەستان
-كەم گرینگی دان بە خۆگەرم كردن پێش چونە ناو یاری
-ماوێكی زۆر یاری نەكەیت بچیتەیاریگاوە زۆر بەهێز یاری بكەیت
ـ هەڵبەزینەوە یان جەمپ كردن
گرینگی نەدان بە وەرگرتنی پشوی تەواو یاخود كردنی چەند یاریەك بەسەر یەكەوە

پرسیار
چارەسەرەی چیە ؟

وەڵام
ئەگەر پچرانی تەواوەتی بێت گرێدی ۳ ئەوە سەد لە سەد پێویستی بە نەشتەرگەریە 
ئەگەر گرەیدی ۲ یاخود ۱ بێت یانی بریندار بون بێت چارەسەر دەكرێت بە
-چارەسەری فیزیایی
 -وەرزش 
-دەرمان 
-پشوو دان
-وەرزشی تایبەت 
خاڵی كۆتایی زۆر گرینگە وەرزشی تایبەت چونكە ئەگەر ماسولكەی پێشەوەی ران و دواوەی ران و پوز بەهێز بكەیت ئەوا 
۱ـ ئەگەر پچرانی تەواو نەبێت ئەوا ئەو خاڵانەی باسمان كرد هۆكارە بۆ بەرەو باشبونەوەو سارێژ بون 
۲ـ ئەگەر پچرانی تەواو بێت ئەم چارەسەرانەی باسمان كرد پێش نەشتەرگەری ئەوا موزاعەفاتی كەمترت توش دەبێت لە دوای نەشتەرگەری 

ئەوەی جێی سەرنجە ئافرەت زیار توشی دەبێت وەك لە پیاوان لەكاتی كردنی هەمان یاری یاخود هەمان جوڵە هۆكارەكەی دورو درێژە ئەگەر ویستتان بۆتان دا دەنێم 

پرسیار
ئەگەر چارەسەری نەكەم چی ڕودەدات ؟

وەڵام-بۆی هەیە ئازار و نا جێگیری ئەژنۆت بەردەوام بێت لە كاتی كردنی جوڵێكی مام ناوەند یاخود ئاسایی دوبارە توشی ئازاری توند بیتەوە
-ئەگەری زیاترە لە داهاتو توشی (ostioarthraits) واتا صوفان بیت لە جوگەی ئەژنۆ 

پرسیار
 هۆكار چیە كاتێك ئەژنۆم دەچەمێنمەوە قفڵ دەبێت یاخود بە ئاسانی ناتوانم راستی بكەمەوە ؟

وەڵام
توشی بریندار بونی كركراگەی سەری ئێسكەكان (كارتلێج ) بویت چارەسەریشی خۆ بەدور گرتنە بۆ ماوەیكی زۆری چەماندنەوە وەك دانیشتن لە تەوالێتی شەرقی یاخود هەڵقونجان 
ئەگەر بریندار بونی كارتلێجەكە زۆر نەبێت وەرزشی تایبەت و ئیسراحەت پێ دان و چارەسەری فیزیایی یارمەتی زو باشبونەوەت دەدات

سەرچاوە 
Disorder dict

https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC5755787/

https://orthoinfo.aaos.org/

https://en.m.wikipedia.org/wiki/Anterior_cruciate_ligament_injury

پەیجی پزیشكی و تەندروستی وەكو پەیجی كۆمیدیو پێكەنین نیە بتوانیت هەمو پۆستێك بكەیت تكایە هاوكارمان بن زۆرترین لایك و كۆمێنت و شەیر بكەن تا بتوانین زیاتر خزمەتان بكەین  
لە کۆمێنت ڤیدیۆی تیستی پچرانی ریباتی ئەمامیمان بۆ داناون

ئامادەكردنی بابەت 
Mohammed h.karim