#زانیارى...
توێژینەوەکان کە لە لە وڵاتان ئەنجامدراوە، دەرییانخـستووە کە کەرەستە و ماددە پاککەرەوەکانى وەک (سابوونە شلەکان و "زاهی" و کلێنسی تەڕ و فـاست و دیتۆڵ)، کلۆر و سیانـەی كلۆری ئەسیلین و ئاوێتەی ئامۆنیۆم لەخۆدەگرن کەمەترسى ژەهراویبوونیان هەیە و کار دەکەنە سـەر سییەکان و ئاستی هۆرمۆنەکانی جەستە و ئەگەری توشبوون بە نەزۆکی لەهەر دوو رەگەزدا زیاد دەکەن،پاشئەوەی بۆماوەی درێژخـایەن کە بەکارییاندەهێنن.
#كلۆر ـ لە مێژە بـۆ پاككردنەوەی ئاو لـە میكرۆب بەكاردێت، وەبۆ پاككردنەوەی زێراب و لە گەلێك ئاوێتە پاككەرەوەكانی ناوماڵدا هەیەكلۆر لەناو ئاو ئاوێتەكانی ترشی هایدرۆكلۆریك و ترشی هایدرۆكلۆرەس پێكدێنێت كەمادەیەكی زیانبەخشە.
ژاراویبوون بە كلۆر لەكاتی هەڵمژین یان قوتدان وبەركەوتنی كـلۆر بە پێست روودەدات. قـووتدانی ئاوی كلۆركراوی لە ناو مەلەوانگەكان هەرگیزنابێتە ئەگەری ژاراویبون بە كلۆر، بەڵام قووتدان یان هەڵمژینی ئاوێتە پاككەرەوەكانی ناوماڵ هۆكارە بۆ ژاراویبوون.
#هۆشدارییەک لەکاتى بەکارهێنانى پاککەرەوەکاندا:-
تێكەڵكردنی پـاككەرەوەی (wc) لەگەڵ پـاككەرەوەی لابردنی لەكە (Bleach) وەكو(فاس) دەبێتە هـۆی پەیدابوونی گـازی كلۆر كە رەنگەكەی سەوزێكی زەردباوە و هـەڵمژینی یەكجـار مەترسیدارە و هەندێك جاریش كوشندەیە.
#نیشانەكانی ژاراویبوون بە كلۆر:-
١- قورسبوونی هەناسە لەبەر كۆبوونەوەی شلە لە سییەكاندا.
٢ـ هەستكردن بە سووتانەوە لە دەمدا.
٣- ئاوسانی قوڕگ، ئازار لە قوڕگ و گەدەدا.
٤ـ رشانەوە.
٥ـ دابەزینی پەستانی خوێن.
٦ـ هەستكردن بە سووتانەوە لە چاوەكان و گرفت لە بینیندا.
٧ـ سووتانەوەی پێست.
#سیانەی كلۆری ئەسیلین ـ ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی جگەر و منداڵدان زیاد دەكات،ئەم راستییە زانستیەش پشتی بەتاقیکردنەوە لەسەر مشک بەستوە دەریخست ئەو ئاوێتانە ئـاستەکانی هۆرمۆنی ئێسترۆجین تێکدەدەن کـاریش دەکەنە سـەر مایتۆکۆندریا ( ئەندامۆچـکەیەکە لە زۆربەی خـانەکاندا هەیە).
#ئاوێتەی ئامۆنیۆم ـ ئەو خانمانەی لە بواری خاوێنکردنەوەی فەرمانگە و باڵەخـانەکاندا کاردەکەن یان بەردەوام لە مـاڵەوە بەکـاریان دەهێنن ، سییەکانیان بە شێوەیەک ناکـارادەبن، کـە هاوشێوەی ئەوەی کەسێک رۆژانە ٢٠ جگەرەبکێشێ بۆماوەی (١٠-٢٠)ساڵ.
#رێنماییى ـ بۆ خانمان و ئەو کەسانە کە ئەم کەرەستان بەکاردەهێنن:-
کە وا باشترە دەم و لوتیان بگرن ، بۆئەوەی گەردیلەكانی ئەو ماددانە لە رێگای دەم و لوتەوە نەچـەنە لەشەوەو لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکان بەدووربن.
هەروەها رێنمایی خانمان کراوە بۆخاوێنکردنەوەی ماڵەکانیان و کەرەستەکانی ماڵەوەیان،تەنیا پارچە قوماشێک و هەندێک ئاو بەکاربهێنن، نەک ئەو کەرەستانەی خاوێنکردنەوەی وەکـو شامپۆ و زاهی وهاوشێوەکانیان.
ئامـۆژگاری هـەموو لایەکیش دەکەن کە ئەم کەرەستانە دوور لە دەستی منداڵەکان دابنرێت ، لەبەرئەوەی زۆر مەترسیدارن وە لە کاتی ژەهراویبوون منداڵ بە پاککەرەوەکان بەزووترین کـات بگەیەنرێتە نەخـۆشخانە ،وە هـەوڵ نەدرێت بڕشێتەوە یاخود شیری پێبدریت، چونکە دوو نەریتی باوی هەڵەن.
#راگەیاندنى :: تەندروستى چەمچەماڵ