زانیاری هەڵە لەسەر شەکرە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 14 نوفمبر 2018

زانیاری هەڵە لەسەر شەکرە

--- کۆمه‌ڵێک زانیاری هه‌ڵه‌ ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌ :
--- نه‌خۆشی شه‌کره‌ و گرنگترین ڕاستکردنه‌وه‌کان :
ـــ ئه‌م زانیارانه‌ی خواره‌وه‌ تایبه‌تن به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ جۆری دووه‌م که‌ بڵاوترین جۆری نه‌خۆشی شه‌کره‌یه‌ له‌ کوردستان و جیهان ؛ به داخه‌وه‌ گه‌لێک شت وه‌ک زانیاری ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌ بڵاو بۆته‌وه‌ که‌ هه‌ڵه‌ن و دوورن له‌ ڕاستی یه‌وه‌ :
۱- خواردنی شه‌کری زۆر هۆکاری تووش بوونه‌ به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ ؛
مه‌رج نیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی شیرینی و شه‌کر زۆر ئه‌خۆن تووشی نه‌خۆشی شه‌کره‌ ببن : ڕاسته‌ خواردنی شیرینی زۆر ئه‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی که‌ سه‌ره‌کیترین هۆکاری زانراو داده‌نرێت بۆ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ .چونکه‌ کۆمه‌ڵێک هۆکاری تر هه‌یه‌ له‌وانه‌ : شێوازی خۆراکی ناته‌ندروست ، وه‌رزش نه‌کردن به‌ به‌رده‌وامی ، سستی و نه‌بوونی چالاکی جه‌سته‌ ، بۆماوه‌یی ( ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت ی هه‌بێت ) ،
۲ـ ته‌نها که‌سانی به‌ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوون تووشی نه‌خۆشی شه‌کره‌ ئه‌بن:
به‌داخه‌وه‌ ئێستا مناڵان و گه‌نجانیش تووشی نه‌خۆشی شه‌کره‌ ئه‌بن و ساڵانه‌ش ڕێژه‌ی تووش بوونیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌۰
۳ـ نه‌خۆشی شه‌کره‌ نه‌خۆشییه‌کی کوشنده‌ نیه‌ :
به‌داخه‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌کره‌ ساڵانه‌ ده‌مرن زۆرتره‌ له‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ هۆی هه‌ردوو نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و ئایدز ده‌مرن ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌بوو ؛ ئه‌گه‌ر مردنت به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ زیاتر ده‌کات .ته‌نها هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ کۆنتڕۆڵ کردنی شه‌کره ئه‌گه‌ری مه‌رگ که‌م ده‌کاته‌وه‌.‌ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌ پێویسته‌ خۆراکی تایبه‌ت بخۆن و نابێت خواردنی ئاسایی بخۆن۰
٥ـئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌بوو نابێت وه‌رزش بکه‌یت :
بـه‌ پێچه‌وانه‌وه‌ وه‌رزش ده‌بێته‌ هۆی باشتر چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی شه‌کره‌ ؛ به‌ڵام پێویسته‌ نیو کاتژمێر پێش وه‌رزش فه‌حسی شه‌کره بکرێت و به هێواشی ماوه‌ی وه‌رزش زیاتر بکرێت و جۆری وه‌رزش و ماوه‌ و ئه‌نجامدانی له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕدابێت . 
٦ـئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌بوو نابێت خواردنێ بخۆن خوێی تیا بێت ؛ 
ئه‌وانه‌ی ته‌نها نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه ئه‌توان وه‌ک که‌سانی تر بڕێکی مام نه‌وه‌ند خوێ له‌ خۆراکیان دا به‌کاربێنن ؛ واته‌ سوێر نه‌بێت۰
۷ـ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌ نابێت مناڵیان ببێت ؛
پێویسته‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌ پێش و کاتی سکپڕی شه‌کره‌یان باش کۆنتڕۆڵ بکرێت و پێویسته‌ کاتی سکپڕی ده‌رزی ئه‌نسۆلین به‌کار بێنیت۰
۸ ـئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌بوو :پێویسته‌ ده‌رزی ئه‌نسۆلین به‌کار بێنیت ؛
زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌ : له‌ ڕێگه‌ی حه‌په‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێن ته‌نها له‌ به‌شێکی که‌م و بوونی حاڵه‌تی نه‌خۆشی تر یان کاتی نه‌شته‌رگه‌ری پێویسته‌ ده‌رزی ئه‌نسۆلین به‌کار بێنن۰
۹ـ ـئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌بوو ؛ پێویست ناکات فه‌حسی شه‌کره بکرێت کاتێ ئاستی شه‌کره ئه‌گه‌ری دابه‌زینی هه‌یه‌ :
هه‌ندێک جار ئاستی شه‌کره داده‌به‌‌زێت و نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ستی پێ ناکات به تایبه‌تی دوای چه‌ند ساڵێک ده‌ماره‌کانیان سست ئه‌بن و به‌ شێوه‌ی ئاسایی کار ناکه‌ن ۰
۱۰ـ ئه‌و که‌سانه‌ی لاوازن یان کێشیان ئاسایی یه‌ تووشی نه‌خۆشی شه‌کره‌ نا‌بن:
ڕاسته‌ زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی به‌ سه‌ره‌کیترین هۆکاری زانراو داده‌نرێت بۆ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ داده‌نرێت : به‌ڵام % ۱٥ ی تووشی نه‌خۆشی شه‌کره‌ ئه‌‌بن ؛ لاوازن یان کێشیان ئاسایی یه‌ ۰
۱۱ـ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌بوو نابێت خواردنی ئاسایی بخۆن :
زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌ وا ئه‌زانن ؛ پێویسته‌ خواردنی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ بخۆن ، به‌ڵام ئه‌توانن وه‌ک هه‌موو مرۆڤێکی ئاسایی خواردنی ته‌ندروست ڕۆژانه‌ 
۱۲ــئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشی شه‌کره‌ بوویت ؛ هیچ نیشانه‌ی نیه‌:ته‌نها پزیشک ئه‌زانێت که‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌یه‌
زۆربه‌ی کات نه‌خۆشی شه‌کره کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی هه‌یه‌ له‌وانه‌ : تینویه‌تی به‌رده‌وام ، زیاتر بوونی ڕێژه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ، هه‌ستان له‌ خه‌و شه‌وانه‌ بۆ میزکردن زیاتر له‌ جارێک ، دابه‌زینی کێش به‌ خێرایی بێ ئه‌وه‌ی خوارن که‌مبکه‌یته‌وه‌ و وه‌رزش بکه‌یت ، برسیه‌تی و حه‌زکردن به‌ خواردنی زۆرتر و به‌تایبه‌ت شیرینی۰
پزیشک ئه‌توانیت به‌ فه‌حسی خوێن بزانێت تۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌یه‌ یان نا .
دکتۆر کامه‌ران ڕسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
دبلۆم له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی دکتۆرکامه‌ران ژاژڵه‌یی
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/