تامێسک - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 16 نوفمبر 2018

تامێسک

#تامێسک

 زۆرێک لە خه‌ڵکی توشی تامێسک ده‌بن، تامێسک په‌یوه‌ندی به‌سه‌رماوه‌ (هه‌ڵامه‌ت) نییه‌، تامێسک به‌هۆی ڤایرۆسی هێرپس سمپلێکس ڤایرۆسی جۆری یه‌که‌م herpes simplex virus دروست ده‌بێت.
زۆرێک له‌ خه‌ڵکی توشی تامێسک ده‌بن، تامێسک په‌یوه‌ندی به‌سه‌رماوه‌ (هه‌ڵامه‌ت) نییه‌، تامێسک به‌هۆی ڤایرۆسی هێرپس سمپلێکس ڤایرۆسی جۆری یه‌که‌م herpes simplex virus دروست ده‌بێت.

ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌هۆی پێست یان لیکه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌ مناڵییه‌وه‌ تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌بن.

تووشبوو تا و کزانه‌وه‌ی پووک، کزانه‌وه‌ی قوڕگ و ئاوسانی رژێنه‌کانی هه‌یه‌، دوای یه‌که‌م تووشبوون، ڤایرۆسه‌که‌ خۆی به‌بێده‌نگیی له‌ناو ده‌ماره‌کانی پێستدا ده‌شارێته‌وه‌. 

له‌هه‌ندێکدا، ڤایرۆسه‌که‌ قه‌ت جارێکی تر ده‌رناکه‌وێته‌وه‌، ئه‌وانی تر زووزوو تووشی هه‌وکردن ده‌بنه‌وه‌ به‌ تووشبوونه‌کانی دوای یه‌که‌م جار ده‌وترێت زنجیره‌ هێرپسی دووه‌می یان تامێسک.

تاکو ئێستا دکتۆره‌کان نازانن بۆچی ئه‌م ڤایرۆسه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی تامێسک، به‌ڵام ده‌زانن که‌ هه‌ندێ باری وه‌ک سترێس له‌وانه‌یه‌ هۆکار بێت بۆ ته‌شه‌نه‌کردنی. 
سترێسی وه‌ک عه‌قلیی و سۆزداریی، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ددان و نه‌خۆشیی و عه‌زیه‌تدانی لێوه‌کان و به‌رکه‌وتنی خۆر له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ هۆی چالاک کردنی ڤیرۆسه‌که‌ و دروست بوونی تامێسک.

هیچ چاره‌سه‌رێک نییه‌ بۆ دروستنه‌بوونی تامێسک، هه‌ندێ ده‌رمان هه‌یه‌ به‌کاردێت بۆ زوو جاکبوونه‌وه‌ی تامێسک. 
ئه‌م ده‌رمانانه‌ یارمه‌تی که‌مبوونه‌وه‌ی ئازار و ناڕه‌حه‌تییه‌که‌ی ده‌ده‌ن و ده‌رمانه‌کان به‌سوودن بۆ زوو چاکبوونه‌وه‌ی.

ئەم ده‌رمانانه‌ نابنه‌هۆی له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌که‌، ده‌توانیت ده‌رمان به‌کاربهێنی هه‌ر که‌ تووشبویت.

هه‌ر له‌سه‌ره‌تای خورانی پێستی نزیک له‌ لێوه‌کانت ئه‌م ده‌رمانه‌ وه‌ربگریت باشه‌، ده‌ست به‌جێ به‌کارهێنانی یه‌کێک له‌ئه‌م ده‌رمانانه‌ ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستانی ده‌رکه‌وتنی. 
هه‌ندێ که‌س له‌کاتی تووشبوونی سترێسدا به‌کاری ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی تووش نه‌بن.

ئه‌م ده‌رمانانه‌ به‌شێوه‌ی کرێم و مه‌رهه‌من‌ ده‌بنه‌ هۆی بچووک کردنی تامێسك و زوو کاڵبوونه‌وه‌ی، هه‌رکه‌ زانیت تووش ده‌بیت زوو ئه‌م مه‌رهه‌مه‌ له‌ جێگه‌ی خورانی پێستت بده‌

#Aram_Nariman