شیرپێدان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 7 نوفمبر 2018

شیرپێدان

Breastfeeding VS Bootle Feeding 

🔴 جیاوازی نێوان شیری دایک و شیری قوتو چیە ؟ سوود و زیانەکانی چین ؟ لایەنە باش و خراپەکانی چین ؟   

✔ بڕیاردان لەسەر پێدانی شیری دایک یان قوتو دەگەڕێتەوە سەر دایکەکە کە کامەیان هەڵدەبژێرێت .
✔ هەردوو ڕێگای شیر پێدانەکە سوود و زیانی خۆی هەیە.
✔ ئەو ئافرەتانەی کە تازە دایکن پێویستیان بە زانیاری هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی پێدانی شیر بە منداڵە تازە لەدایکبووەکە.
🔶 لایەنە باشەکانی شیری دایک (Breastfeeding) :
🔸 مادەی خۆراکی تەواوی تێدایە .
🔸 بە ئاسانی هەرس دەبێت و هەڵدەمژرێت .
🔸 یارمەتی قەدەغەکردنی کێشەی تەندروستی منداڵی شیرەخۆر دەدات وەک ( هەستیاری ، ئیلتهابی گوێ ، eczema جۆرە نەخۆشییەکی پێستە ، کێشەکانی گەدە ) .
🔸 نرخی تێناچێت . 
🔸 یارمەتی ڕێکخستنی پلەی گەرمی دەدات . 
🔸 ناهێڵێت منداڵ تووشی نەخۆشی بێت .
🔸 کاتی ناوێت بۆ ئامادەکردن .

🔷 لایەنە خراپەکانی شیری دایک ( Breast feeding ) :
🔹 دایکەکە دەبێ هەموو کاتێک ئامادەبێت بۆ شیر پێدان .
🔹 ئەگەر دایکەکە دواکەوێت لە شیر پێدان ، ئەوا دەبێت شیرەکە pump بکات .
🔹 هەندێ دەرمان لەوانەیە لەگەڵ شیری دایکەکە بگوازرێتەوە .

🔴 سوودەکانی Breastfeeding چیە بۆ دایکەکە ؟ 
وەڵام : 
🔸 کەمکردنەوەی مەترسی بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک .
🔸 کەمکردنەوەی نەخۆشی بە شێرپەنجەی منداڵدان و هێلکەدان . 
🔸 شیرپێدان ڕێگری دەکات لە منداڵبوونی دواتر ( وەکو منع وایە ) .
🔸 یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات لە پاش منداڵبوون . 

🔵 زیانەکانی Breastfeeding چیە بۆ دایکەکە ؟
وەڵام :
🔹 لە کاتی شیرپێدان ( Breastfeeding ) دا ئازاری هەیە .
🔹 لێچوونی شیر .
🔹 هەندێ لە دایکەکان هەست بە شەرمەزاری و شکانەوە دەکەن لە کاتی شیرپێدان لەناو خەڵکی .

⚪ لە چ کاتێک نابێ Breastfeeding بکرێ ؟ 
✔ ئەگەر دایکەکە هەڵگری ڤایرۆسی HIV بێ . 
✔ نەخۆشی ( Tuberculosis ) سیلی هەبێ .
✔ وەرگرتنی چارەسەری بە مادەی کیمیاوی .
✔ لە ژێر چارەسەری تیشک دابێ . 

⚫ ماوەی شیرپێدانی :
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ماوەی شیرپێدانی منداڵی ساوای دیاری کردووە بەوەی کە لە ماوەی یەکەمی کاتژمێری ژیانەوە بەبەردەوامی پێیدەدرێت تاوەکو دەبێت بە (شەش مانگ) ، لەوە بەولاوە ئەتوانرێت لەگەڵ شیرپێدانەکە تەواوکەری خۆراکی پێبدرێت تاوەکو تەمەنی دەبێت بە (دوو ساڵ) یان لەوە بەولاوە . 

🔴 لایەنە باشەکانی شیری قوتو ( Bottel Feeding ) :
✅ هەرکەسێ بێ دەتوانێت شیر بدات بە منداڵە ساواکە .
✅ لەوانەیە زۆر ئاسوودەتربێت بۆ هەندێ لە دایکەکان لە کاتی شیرپێدان لە ناو خەڵک . 
✅ مادەی خۆراکی پێویستی تێدایە .

⚫ زیانەکانی Bottel Feeding :
🔸 کاریگەری سوود وەرگرتنەکەی وەکو شیری مەمک نیە .
🔹 ماددە خۆراکیەکانی ناو شیرەکە دەگەڕێتەوە سەر ئەو کۆمپانیایەی کە شیرەکەی بەرهەم هێناوە .
🔸 نرخی تێدەچێت .
🔹 بوتڵەکەو سەرە مەمەکە پێویستە خاوێن بکرێتەوە .
🔸 کاتی دەوێ بۆ ئامادەکردن ، وە پێویستە شیرەکە گەرم بێت . 
.
.
.