سه‌ریه‌شه‌ی نیوه‌یی (شه‌قیقه):
-سەریەشە حالێەتیێكى زۆر باوە و تەقریبەن كەس نیە تووشی سەریەشە نەبێت، بەلام ئەوەى باشە زۆربەى حالەتەكان حالەتی بێ مەترسین.
-لە هۆكارە سەرەكیەكانی سەریەشە بریتین لە سەریەشەی گرژی(سەریەشەی هیلاكی)، سەریەشەى نیوەیی(شەقیقە) سەریەشەی هیێشوویی،هەوكردنی گیرفانە هەواییەكان، ئازاری دەماری ژمارە ٥، ئازاری دەم و چاو، سەریەشە بەهۆی خویێنبەربون و جەلتە و گرێی مێشك، هەوكردنی پەردەی میێشك(سحایا)، ئازاری گوازراوە لە چاو و مل و ددانەكان.
هەندیێ كەس تووشی سەریەشە دەبن بەهۆی زۆر بەكارهێنانی دەرمان(سەریەشەی دەرمانی).
-شه‌قیقه جۆرێكی باوی سه‌ریه‌شه‌یه كه یه‌ك لای سه‌ر ده‌گرێته‌وه، ئازاره‌كه وه‌كو لێدانی خوێنبه‌ره‌كان وایه و ئێشێكی زۆر سه‌خته، له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ڕووده‌دات به‌ڵام زیاتر له نێوان 15-55 ساڵی ته‌مه‌ن په‌یدا ده‌بێت و لە ژنان زیاتر ڕوودەدات، زۆر لە نەخۆشەكان لە خانەوەدەكەیان ئەم نەخۆشیە هەیە.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه زۆر له حاڵه‌ته‌كانی شه‌قیقه به سه‌ریه‌شه‌ی گرژی یان سه‌ریه‌شه‌ی گیرفانه هه‌واییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێ و چاره‌سه‌ری ته‌واوی نه‌خۆشه‌كه ناكرێت.
-زۆربه‌ی خه‌ڵكی كه به‌ده‌ست سه‌ریه‌شه‌ی شه‌قیقه ده‌ناڵێنن تیبَینی ئەوه‌یان كردوه كه هه‌ندێ خواردنی وه‌كو په‌نیری لەقوتونراو، مۆز،نه‌سته‌له، شه‌ربه‌تی گیراوە، مەی خورادنەوە هانی دروست كردنی حاڵه‌ته‌كه ده‌ده‌ن.
-هه‌ندێ له‌و فاكته‌رانه‌ی تر كه یارمه‌تیده‌رن بۆ سه‌ریه‌شه‌كه برتین له هیلاكی، برسیەتى،تیێكچوونی خەو، دڵه‌راوكێ،رووناكی تیژ،ده‌نگه ده‌نگی به‌رز و خواردنی حه‌بی مه‌نع، هه‌ندێ ئافره‌ت له نزیكی سوڕی مانگانه تووشی ئه‌م سه‌ریه‌شه ده‌بن (بەلام لە ماوەى سكپرى سەختى سەریەشەكە كەمتر ئەبیێتەوە).
- كاتێك سه‌ریه‌شه‌كه ده‌ست پێده‌كات بۆ ماوه‌ی 4 سه‌عات- 4 رۆژ ده‌خایه‌نێت ،به‌ین به‌ین سه‌ریه‌شه‌كه‌ی بۆ دێت، له كاتی حاڵه‌ته‌كه یه‌ك لای سه‌ری دێشێت، سه‌ریه‌شه‌كه له شێوه‌ی لێدان دایه و به جووڵه و چالاكی زیاد ئه‌كات، له‌وانه‌یه هێڵنج و ڕشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدابێت
- نەخۆشەكە هه‌ندێ ناڕه‌حه‌تی پێش وه‌خت aura هەست پیدەكات پیپش ئەوەى سەریەشەكەى بۆ بیێت وه‌كو لێڵ بوونی بینین، بینینی تیشك و فلاش، بۆنكردنی بۆنێكی تایبه‌ت، ته‌زین و مێرووله كردنی په‌نجه‌كان
- له‌كاتی شه‌قیقه نه‌خۆشه‌كه زۆر ئیزعاج ده‌بێ بۆ ڕووناكی و ده‌نگه ده‌نگ و قه‌ڕه‌باڵغی، بۆیه حه‌ز ئه‌كات له شوێنێكی تاریك و بێده‌نگ بمێنێته‌وه.
- هه‌ندێ جار نه‌خۆشه‌كه بەشیێوەیەكى كاتى تووشی بێهێزی په‌له‌كانی ده‌بێت ، یان تووشی له كاركه‌وتنی قسه‌كردن ده‌بێ، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیە ئه‌م حاڵه‌ته زۆر به ده‌گمه‌ن ڕووده‌دات و دوای نەمانى سەریەشەكە ئەمیش نامێنێ.
زۆر ڕیگا به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌ریه‌شه‌ی شه‌قیقه وه‌كو گۆرانكاریكردن له شێوازی ژیان بۆ ڕێگه گرتن له ڕوودانی سه‌ریه‌شه‌كه، بۆ نمونه پێویستە نەخۆشەكە تێر خه‌وبێت و وەرزش بكات و خۆى بەدوور بگرێت له‌و خواردنانه‌ى كه سه‌ریه‌شه‌كه‌ى بۆ دێنێ.
-ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه به خواردنی حه‌بی مه‌نع سه‌ریه‌شه‌كه‌یان بۆ دێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ریه‌شه‌كه‌یان سه‌خته وا باشه واز له حه‌بی مه‌نع بێنن.
بۆ ڕێگه‌گرتن له خراپتر بوونی حاڵه‌ته‌كه وا باشه له كاتی حاڵه‌ته‌كه نه‌خۆشه‌كه بچێته ژوورێكی تاریك و بێ ده‌نگ.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوه‌تی حاڵه‌ته‌كه وا باشه به زوویی سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكرێ، ئه‌ویش له‌لای خۆیه‌وه له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه بخاته ژیر چاره‌سه‌ری ده‌رمانی بۆ بنه‌بڕكردنی سه‌ریه‌شه‌كه.
-ئه‌گه‌ر سه‌ریه‌شه‌كه زوو دووباره بۆوه یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مایه‌وه ئه‌وكاته پزیشكی پسپۆر چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ نه‌خۆشه‌كه داده‌نێ بۆ ڕیێگەگرتن لە دروست بوونی حالێەتەكە ( دەرمانى خۆپارێزی)،واته پێویسته نه‌خۆشه‌كه ڕۆژانه ئه‌و ده‌رمانانه بخوات بۆ ئەوەى سەریەشەكە بۆ نەیەت.
-ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردنه ئه‌وه‌یه كه نابێ ده‌رمانی ئازار شكێن بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ یان به بڕێكی زۆر بخورێت، چونكه له‌وانه‌یه سه‌ریه‌شه‌كه خراپتر بكات یان ته‌نانه‌ت خۆی ببێته هۆی سه‌ریه‌شه (سەریەشە بەهۆى دەرمان)، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌و بڕه‌ی كه دكتۆر بۆی دیاریكردووە سه‌ریه‌شه‌كه‌ى هه‌ر باش نه‌بوو پێویسته نەخۆشەكە له ژێر چاودێری دكتۆر چاره‌سه‌ری تر وەرگرێت.
"هەمیشە لەشساغ بن"
د.داهات حوێزى
پزیشكى پسپۆرى هەناوى و نەخۆشیەكانى دڵ
